لە ساڵی 2016 ەوە دەرماڵەی قوتابیان بڕدراوە (دروست تر دزراوە) !

0
کانی مەولود
کە بچوکترین مافی سەرەتای فێرخوازانە،یانی شەش وەجبە دەرچوی زانکۆ ئه گەر هه ر وەجبەیەک هه زار خوێندکار بێت شەش هه زار گەنجی پڕ وزە تا ئەم لەحزەیە بێ دەنگ بووە لەو مافەی خۆی !!!
کە ئەم وەجبەی 2021 وەئاگا هاتوتەوە و بوێرانە و هۆشیارانە داوای مافی خۆی دەکا، ئەکید حکومەت شۆک گرتوو دەبێت و بۆی هه زمناکرێ چونکە فێرکراوە و فێری خواردنی گیرفانی تۆ بووە .
دەنگی ئازایانەی شەش جیلی تری پێویستە تا دەماخی دەجولێ و جهل و ناحەقی کەڵەکەبووی نەست و شعوری وەئاگا بێتەوە و فێری گوێگرتن و دانوستان و گفتو گۆ و حیوار بێت کە نابێت!!!
لەم نێوەندەش دا ئەکید قوربانی تێدەکەوێ و ئەوان شۆڕش دەکەن و نەوەی دواتر دێتەسەر ساغڵەمی !!!
ئەم پڕۆسەیەش هه روا بووە و بەتایبەت لەنێو کورد پڕۆسەیەکی خولاوەی کەم بەرهەم و پڕ چەلەحانێ و برینداری و کوشتن و سەپاندن و بووە.
ئیتر بە هیوای دەرچوون لەم خولانەوە بازنەییە بێ بەرهەمەو هه ڵکشان بەرە و بەرهەم و هۆشیارییەکی ستونی و لوتکەیی ئیرادەن ،دروست بوونی بزاڤێکی بێ لایەن و بێ سەرکردە!
بەڵکو هه ریەک خۆی بە ڕۆحیەتێکی ڕەهبەرو پێشەواو شۆڕشگێڕ لەسەنگەردابێت و کۆڵ نەدات تا چۆک بە ستەم و ستەمکار دابدات.
Leave A Reply

Your email address will not be published.