خەباتی شۆڕشگێڕی بۆ ڕاماڵینی فاشیزمی بنەماڵەیی

0
عبدالرحمن رسول
خودی کۆمۆنیزم لەسەرئەساسی ڕەخنە گرتن دامەزراوە وگەشە دەکات لەبەرئەوەی پێویسته ڕەخنە لەسیستەم ودەسەڵاتی ملهوڕی چەوسێنەر دەگرێت لەسەر هەبوونی یاسا چەوسێنەرونایەکسانی یەکانی بەهەمان شێوەش پێویستە بەردەوام ڕەخنەش ئاراستەی سەرجەم بزوتنەوەوحزبە کۆمۆنیست وشیوعی یەکان بکرێت لەشێوازی تێکۆشان بەئامانجی گەشەدانی تێکۆشانی باشتروچالاکتر.
هەردوو جۆری ڕەخنەکەش بۆئەوەیە کە هەرچی زووترە خەڵکی کۆمەڵگا ڕزگار بکرێت لەدەست سیستەم ودەسەڵاتی چەوسێنەر دواتر هێنانەدی کۆمەڵگایەکی باشتر.کاتێک ڕەخنە ئاراستەی حزبە شیوعی وکۆمۆنیستەکان دەکرێت لەبەرئەوەیە کە بەخۆداچوونەوەیەک بەجۆروشێوازی هەڵسوڕانیان بکەن تا هەرچی زووترە خەباتی کلاسیکی ومەحفەلیزم تێپەڕین بەرەو خەباتی گشتگیری جەماوەری لەهەناوی کۆمەڵگاوە کاروچالاکی بۆ گەشەدانی بزوتنەوە کۆمەڵایەتی یەکان بکەن تا ئاراسته بکرێن بەرەو خەباتێکی بەهێزی چینایەتی ،بەووشیارێکی بەهێزەوە ناڕەزایەتی یەکان درێژە پێ بدەن وئامانج وخواستە ڕەوا ومافە ئینسانی یەکانی کرێکارن وچەوساوەکان بەدی بهێندرێت.
دەبوایە لەکاتی کۆنگرەی حزبی شیوعی کوردستاندا سکرتێر مەکتەبی ساسی و سەرکردایەتی گۆڕانکاری تێدابکرایە بۆئەوەی گۆڕانکاری لەتێکۆشانی جەماوەرییان بکرایە .
دەبوایە گۆنگرە بەراوردێکی خاڵە بەهێزو لاوازی و نەبوونی کاریگەری حزبی شیوعی بکردایە، ئەوکات سەرکردایەتی ومەکتەبی سیاسی وسکرتێری حزبی هەڵبژاردایە کەلەو تێکۆشەرانەی کە ئیرادەی ڕابەرایەتی جەماوەرییان تێدا بەهێزوکاریگەرە بە ئامانجی هێنانە کایەوە حزبێکی تەواو جیاواز بەئیرادەیەکی شۆڕشگێڕانەی جەماوەریانەلەدژی سیستەم ودەسەڵاتێکی چەوسێنەرو کۆنەخواز ،لەیەکەم هەنگاویشی دا ئەڵتەرناتیڤێکی شۆڕشگێڕانەی بخستاتەڕوو کەڕاشکاوانە لەمەیدانی ناڕەزایەتی یەکاندا تێکۆشانی بۆ لەگۆڕنان وڕووخانی ئەو سیستەم ودەسەڵاتە چەوسێنەروکۆنەخوازو دزەی بکردایە .بەڵام بەداخەوە هێشتا نەگەیوەتە ئەو بڕیارە حزبییە کە داوایی ڕووخانی ئەو سیستەم ودەسەڵاتەی کوردستان بکات کە پڕاوپڕە لەچەوسانەوە ودزی وگەندەڵی .زیاتر بەرەوپڕوپاگەندەی خەباتی پەرلەمانی و ڕیفۆرم وچاکسازی ملدەنێ ئەمەش لەبەرژەوەندی وسوودی سیستەم ودەسەڵاتی بنەماڵەیی وسەرمایەداری کوردستاندایە وپایەکانی مانەوەی بەهێزتر دەکات.
هەربۆیەش لەدوایی کۆنگرە پیرۆزبایی لەلایەن بەرپرسانی باڵای پارتی بارزانی و یەکێتی تاڵابانی ئاراسته دەکرێت ،کە ئەم دوو بنەماڵەیە بەدرێژایی سی ساڵ هەرچی داهاتی سەرزەوی وژێر زەوی کوردستان بەئارەزوویی خۆیان دەی دزن وتەخشان وپەخشانی دەکەن و خۆیان وبنەماڵەوخانەوادەکەیان نەوەدوایی نەوە دەیانەوێت شانشایی بژین و خەڵکی هەژارو کرێکاروزەحمەتکێشی لەڕۆژلەدوایی هەژارترو برسی تر دەکرێن .
بۆیە زۆر ڕاشکاوانە دەڵێم ناڕەوایە و نادروستە کە حزبێک خۆی بەکۆمۆنیست وشیوعی بزانێت بەڵام ڕاشکاوانە نەیەتە مەیدان بۆ ڕوخانوڕاماڵینی سیستەم ودەسەڵاتی کۆنەخوازوچەوسێنەرودزوگەندەڵکارانی بنەماڵەی بارزانی و تاڵەبانی.
هاوڕێ لینین ده‌ڵێت: شیوعیه‌كان ئه‌وانه‌ نین ئه‌ندامی حزبن و له‌ چوارچێوه‌ی شانه‌كاندا خۆیان قه‌تیس كردووه‌، به‌ڵكوو شیوعیه‌كان ئه‌وانه‌ن له‌ناو خه‌ڵكن و به‌شداری كارایان له‌ سه‌ندیكاو رێكخراوه‌ جه‌ماوه‌رییه‌كاندا هه‌یه‌ و له‌ په‌یوه‌ندی به‌رده‌وامن له‌گه‌ڵ چینی پرۆلیتاریادا.
کەوایە بەم تێڕوانینەی هاوڕێ لینین بێت حزبی شیوعی لەکوێی شەپولی شۆڕشی کۆمۆنیستی دایە. هاتنە سەرخیابان وەکو حزب هیچی سوودی نییە بۆچینی کرێکار چونکە تێکۆشانێکی کرچ وکاڵی ڕیفۆرمی یە هاوشێوەی حزبە لیبڕاڵ وبۆرژواکان کە باسی ڕیفۆرم وچاکسازی پەرلەمانی دەکەن ،ئەوا زیاتر لەچەندین ساڵە بەم ڕێگایە تێکۆشان دەکرێت بەڵام کرێکاران وزەحمەتکێشان بارودۆخی ژیانیان خەراپتر بووە سەرەڕایی هەبوونی چەندەهاخۆپیشاندان وناڕەزایەتی .
کەوایە پێویستە ئەم جۆرە خەباتە بگۆڕدرێت ،ئەگەر ئەو حیزبە نەبێتە ژیلەمۆی گەشەی شۆڕشگێڕانەی بزوتنەوەی چینی کرێکاروچەوساوەکانی کۆمەڵگای کوردستان کەوایە ناوی شیوعی بوونی هەروەک دیکۆرات وبۆ جوانی هەڵگرتووە نەک بۆ هێنانەدی سۆشیالیزم.لەبەرئەوەی هێنانەدی سۆشیالیزم تەنها بە ووتارو بەرزکردنەوەی دروشم نابێت بەڵکو لەگرەوەی ڕێکخستنی ناڕەزایەتی یەکانی کۆمەڵگادا یە لەناو بزوتنەوەی جەماوەری دا بۆ دەسەڵاتدارێتی شوراکانی خەڵک.
راستە بێکاری و ھەژاری ھۆکارێکە بۆ کۆچکردن بەڵام ئەو خەڵکەی رێگای کۆچی گرتووەتەبەر ھەمووی برسی وبێکارو ھەژار نیە، بەڵکو ھۆکاری دیکەی ھەیە مرۆڤ بەتەنھا نان تێر نابێ بەڵکو پێویستی بەئارامی و ئازادی و پاراستنی کەرامەتیی مرۆڤ بوونی ھەیە بۆ ئاسودەی وسەقامگیری ژیانی.
کێشەی بنەرەتی یەکەی بریتیەلە بێ ئومێدی بێ ھوابوون لەتێکۆشانی سیاسی بۆ لەگۆرانکاری لە ناداد پەروەری و نەبوونی ئازادی و قۆرخکاری سیاسی وئابوری و ساختەکاری کەوایە ئەرکی کۆمۆنست وشیوعی یەکانە بە خەباتی شۆڕگێڕانەیان تێکۆشانی شۆڕشگێڕانەیان گەشەپێبدەن.
هەموومان دەرانین کە ئەو دوو بنەماڵەی بارزانی وتاڵەبانی سیاسەتی فاشیزمانە پیادە دەکەن هەربۆیە حوکمرانەکان و دەو روو بەرەکانی دەسەڵات کورو کچ و نەوەکانیان لەئێستەوە لە پێگەی پۆست ودەسەڵات قایم دەکەن و پێشانی نەوە دوای نەوەی ئەدەن راستەوخۆ و ناراستەوخۆ دەڵێن بۆ داھاتووش ھەر ئێمەین و ئەم شێوازو حوکمرانیەی لێی بێزارن بەردەوام دەبێت
ئەوەیە ھۆکاری بنەرەتی کۆچی بەکۆمەڵ.دەرئەنجام گەنجەکان بەهۆی نەبوونی ئازادی ڕادەربڕین ونەبوونی کار ونەبوونی ڕەوتێکی شۆڕگێڕی جەماوەری یە کەهێزی گەنجان بۆ تێکۆشانی جەماوەری بۆ ڕاماڵینی سیستەم ودەسەڵاتی دزوگەندەڵکاران ڕێکخراوبکات هەربۆیە لەبێ ئومێدی وبێ هیوایی دا کۆچ ئەکەن.
حزبە کۆمۆنستەکان بێکارن وبێ کاریگەرن لەڕێکخستنی خەباتی جەماوەری کرێکاران وبێکاران وگەنجەکان، پێویستە هێزی تێکۆشانیان ڕاستەوخۆ بگوزانەوە لە تێکۆشانی کلاسیکی یەوە کە شێوازی مەحفەلیزمە بۆ شێوازی خەباتی جەماوەری کە بەئاراستەی گەشەدانی شۆڕگێڕی لەناوەندە کرێکاری و جەماوەری یەکاندا .ڕاستەو خۆ گەنجان بەرەو پێشەنگی تێکۆشانی بزوتەوەی جەماوەری ئاراستە بکەن .لە۷۰کانی سەدەی بیستەمەوە کۆمەڵگاکانی گۆی زەوی بەهۆی سیستەمی ملهوڕی سەرمایەداری یەوە چاوەڕوانی گۆڕانکارین. ئەوەی لەسەردەمی ئێستای کوردستان ڕوودەدات درێژکراوەی هەلومەرجی سیاسی زاڵی ڕابردووە کە ئێستا بەرەو کامڵبوون دەچێت زوڵم وزۆری نایەکسانی و چەوسانەوە بەڵام شێوازی لەناو جیاوازە ئەگەرچی لەناوەڕۆکدا هەمان جۆر سیستەم ودەسەڵاتی فاشیزم حکوم دەکات بەزۆر بۆیە لەبەرامبەری دا تارمایی شۆڕشی چەوساوەکان سات دوایی سات بەهێز تردەبێت لەناو ناخی هەر تاکێکی کۆمەڵگادا.
لەسەدا ٪٨٠ی کەزۆرینەی خەڵکی کۆمەڵگایە بەشداری دەنگدانی ڕەد کردەوە ئەمە نیشانەی هەبوونی شۆڕشە لەکۆمەڵگا.بۆیە پێویسته بەهەرجۆرێک بێت گەشە بەخەباتی جەماوەری شۆڕشگێڕی بدرێت لەناو بزوتنەوەیەکی جەماوەری دا بۆ ڕاماڵینی دەسەڵاتی دزو گەندەڵکارانی بنەماڵە خێڵگەرەکانی کوردستان.ئەمەش پێش هەمووان ئەرکی هەر ئێستای حزبەکۆمۆنیست وشیوعی یەکانە ئەو هەنگاوە ڕادیکاڵە جەماوەرییانە بنێن بۆ هێنانەکایەوە کۆمیتەی شوراو ئەنجومەنە شۆڕشگێڕەکان لەناو بزوتنەوەیەکی جەماوەری دا لەژێر ناوی بزوتنەوەی شورایی دا. حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری (مەبەستم هەمووئەوانەیە بەناوی کۆمۆنیستی کرێکاری هەڵسوڕان دەکەن) دەبێت لەنووسین و شیکردنەوەو ووتار داناوە بپەڕنەوە بۆ ناو هێزی فراوانی جەماوەری ناڕازی گەنجان وکرێکاران وبێکاران بەئامانجی هێنانەکایەوەی ئەڵتەرناتیڤێکی ڕادیکاڵی پڕچالاکی جەماوەری هاوخەباتی کۆی کۆمۆنیست وشیوعی وئازادیخوازویەکسانیخوازەکانی کۆمەڵگا بۆ ئاراستەکردنی گەشەدانی بزوتنەوە کۆمەڵایەتی وجەماوەری یەکان هەتا لەژێر ئاسۆیەکی ئینسانی دا بەخەباتێکی شۆڕگێڕانە کۆمەڵگا بەرەو گۆڕانکارێکی باشتر ونووێتر ئاراستە بکرێت بۆئەوەی لەجیاتی کۆچ وئاوارەیی هاوخەباتی بۆ ڕاماڵینی سیستەم ودەسەڵاتی دزوگەندەڵکاران گەشە پێبدەرێت.
ئەوە دەرکەوتووە ناشاردرێتەوە کە سیستەمی سەرمایەداری نەبەسیستەمی کۆلۆنیال ونەبەسیستەمی ئیمپرالیزمی نەیانتوانی کۆنترۆڵی ڕەخنەی بەرەی ناڕازی لەم سیستەمە پاشەکشە پێبکەن . ئەوا هەرگیز دەسەڵاتی فاشیزمی بارزانی و تاڵەبانی یەکان ناتوانن پاشکشە بەخەباتی جەماوەری ناڕازی وڕەخنەی شۆڕگێڕانەی گەنجان ولاوانی کوردستان بکەن .
هەرچەندە لەزۆرێک لەقۆناغەکاندا ئامانجی ئەحزابەکان لەگۆڕانکاریان ڕوولەکۆمەڵگا ڕیفۆرم بوە بەتەوسیفی شار ئەوانەشی ڕوولەشاخ بوون لەنێوکارکردە چەتەگەرایی وجاسوسی وبەکرێگیراویی وڕەشە کوژی وئاژاوەگێڕی وخۆداسەپاندن بەسەر هەلومەرجی ترانسفێری ئاڵوگۆڕانەکاندا کەمیان نەهێناوە. کە لەئەنجامدا دەبێت بڵێن کە
٭تیۆروفکری شۆڕشی ڕزگاری چەوساوەکان بۆئەوەیە لەڕووی پراکتیکیەوە خۆی لەخۆیدا دەستبەکاربێت. نەک دەستەو ئەژنۆ دابنیشێت تەنها بانگەوازو پێشنیار بدات بەڵکو پێویستە ئەرکە لەوشێنێک بکرێتە خەباتی شۆڕشگێڕانەی کرداری مەیدانەکانی خیابان وشەقامەکان.
٭ئەوە زۆر ڕاستەکە شۆڕش وخەباتی شۆڕشگێڕی بەکەسی ترسنۆک وخۆپارێزناکرێت بەڵکو ئیرادەی پۆڵاین و ئازایەتی ئەوێت ،پێویستە مرۆڤی شۆڕشگێڕ دەست هەبڵگرێت لەقازانجە کەسێتی وبەرژەوەندی یەکانی ،تەنها ئەرکی ئەوەبێت کە بەرژەوەای وسوودی کرێکاران وچەوساوەکانی کۆمەڵگا لەتێکۆشانی لەبەرچاوبگرێت .
٭ئامانج لەگۆڕانکاری کۆمەڵگا ئامانجەکانی پێداگیریە لەمافەکانی کۆمەڵگا لەڕووی چینایەتیەوە بەمەبەست ناساندنی چینی سەرمایەدار لەپرۆسەی بەرهەم هێنان ووەگەڕخستنی ملیۆنی کۆیلایەتی لەچینی کرێکار بۆئامانجی قازانجی سیستەمی سەرمایەداران و تاڵانچی یەکانی کوردستان .
٭ پێویستە ئێمەی کۆمۆنیست و ئازادیخوازویەکسانیخوازان بە هەرجۆرێک لەدەستمان دێت پشتیوانی ئەم جۆرە خەباتە شۆڕشگێڕی یە بین لەناو کڕی ناڕەزایەتی یەکانەوە شەپۆلەکانی شۆڕشگێڕی گەشە پێبدەین بەئامانجی ئەوەی کە ڕۆژ دوایی ڕۆژ بەهێزتر وکاریگەر تر بێت سەرجەم ناڕەزایەتی یەجەماوەری یەکان بۆئەوەی هەرچی زووتر ببێتە بزوتنەوەیەکی بەهێزی جەماوەری چینایەتی کەڕاستەوخۆ پێشڕەو ڕابەڕانی ناڕەزیەتی لێهاتوویی شۆڕشگێڕ بێنێتە سەرپێ و لەدایک ببن و ئاسۆیەکی نوێتر وگەشتر بەدی بێت تا ببنە ڕابەروڕێنیشاندەری هێنانەدی کۆمەڵگایەکی باشتر.
کە وایە لەئێستاوە وەرنە مەیدان بۆ گەشەدانی خەباتی شۆڕشگێڕی لەدژی چەوسانەوەونایەکسانی ودزی وگەندەڵی.هەتاوەکو دوایی ڕوخانی سیستەم ودەسەڵاتی فاشیزمی بنەماڵەیی ،خەڵک خۆی لەڕێگای شوراکانی یەوە ئیدارەی کۆمەڵگا بەڕێوەبەرێت .
٭تێ بی نی :ئەم بابەتە لە ڕۆژنامەو بڵاوکراوەی بۆ پێشەوە لە ١٥/١١/٢٠٢١ بڵاو کراوەتەوە .
Leave A Reply

Your email address will not be published.