لەسێدارەدان لەژێر سایەی فاشیزمی ئیسلامی درێژەی هەیە”حەیدەر قوربانی”زیندانی سیاسی لەسێدارە درا

0
حەیدەر قوربانی، زیندانی سیاسی لە کوردستان دوای چەندین ساڵە لە ئەشکەنجەو ئازاردان ئەمرۆ یەکشەممە ٢٨ آذر ١٤٠٠ /١٩/١٢.٢٠٢١ لە زیندانی شاری سنە ئێعدام کرا.
زیندانیی سیاسیی کورد حەیدەر قوربانی خەڵکی شاری کامیاران.
بەراستی لەقووڵای دڵەوە هەموووامانی توشی ژانکرد. وێرای سەرەخۆشی لە بنەماڵەوخانەوادەو خەڵکی کوردستان و ئێران، نەفرەت و بێزاری هەزاران جارەی خۆمان بۆ رێژیمی فاشیست و سێدارەی ئیسلامی ئێران دووپات ئەکەینەوە ئەڵێین ئەم حکومەتە فاشیستە تەنها دەبێ بروخێت!
لە لایەکی ترەوە لە دوایی لە سێدارەدانی ‌حەیدەر قوربانی لەلایەن دەسەڵاتی فاشیزمی ئیسلامی ئێرانەوە براکەی بەناوی حەسەن قوربانی دوای ئەوەی ناڕەزایەتی دەربڕیوە بە نیسبەت جێبەجێکرانی نهێنی سزای لە سێدارەی براکەی، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە.
ئەوەی شیاوی باسە گیان بەختکردوو بەر لەوەی لەسێدارە بدرێت بەئورەیەکی پۆڵاینەوە بەخانەوادە و هاوڕێ یان وخەڵکی کوردستان ڕاگەیاندوە کە بەهیچ شێوەیەک خەم نەخۆن لەزیندانیکردنی لەبەرئەوەی بەهۆی تێکۆشان بۆ هێنانەدی ماف وئازادی یەکانی خەڵکی کوردستانەوە زیندانیکراون ولەسێدارە دەدرێن .هەروەها حەیدەر قوربانی داوا دەکات لەجیاتی خەم خواردن لە گەڵ لەسێدارەدانی پێویستە سێ ڕۆژ مانبگرن دوکانەکانیان دابخەن وەکو فشارو چالاکێکی مەدەنی بەشداربن.

بڕوخێ فاشیزمی ئیسلامی ئێران 

سەرکەوتوبێت تێکۆشان بۆ ڕوخانی فاشیزمی ئیسلامی ئێران 

 

ئەمەی خوارەوە لێدوانی بەڕێز “حەیدەر قوربانی “پێش ئەوەی کە لەسێدارە بدرێت بفەرموون “
Leave A Reply

Your email address will not be published.