دەبێت ستایشکردنی سەدام حوسێن و ڕژێمەکەی قەدەغە بکرێت بەڵێ بۆ یاسای ( نکۆڵیکردن لە جینۆساید تاوانە)

0
وەک ئاشکرایە، ماوەیەكە لە كەناڵەكانی راگەیاندن و تۆڕە كۆمەلایەتییەكان نا بەرپرسانە ستایشی تاوانبارانی جینۆسایدی گەلی کوردستان و رژێمی فاشیستی بەعس دەكرێت، بە جۆرێك هەندێك لە میدیاکان، بە داتاشینی چیرۆکی جۆراوجۆر ، هەوڵی جوانکردنی سیمای سەدام حوسێنی تاوانبار دەدەن، وەك نیشاندانی بە کەسێکی دادپەروەر و ملکەچ بە یاسا ……. لە کاتێکدا سەدام حوسێنی تاوانبار وڕژێمەکەی دەستی سوربوو بە خوێنی نزیكەی ملیۆنێك لە رۆڵەكانی گەلەكەمان لە گەلانی كوردستان و ژمارەیەكی هاوتاش لە گەلانی عێراق.
بەداخەوە ئەوەی لە هەندێك میدیا دەبینرێت، لە هەوڵی جوانكردنی روخساری سەرانی بەعس و سەدام حوسێن.. به ئەنقەست بێت یاخود نەزانانە، کاریگەری زۆر نێگەتیڤی دروستکردووە و زۆرێك لە گەنجانیان بەرەو هەڵدێر بردووە، تا ئەوەی هەندێك کەس بەبێی حیسابكردن بۆ هەست و سۆزی كەسوكاری قوربانیانی جینۆساید و و شەهیدان.. وێنەی دیكتاتۆرێكی وەك سەدام لە سۆشیال میدیا بخەنە سەر پرۆفایلەكانیان و پۆستی لەسەر دەكەن و بە شان باڵیدا هەڵبدەن.. لە كاتێكدایە، سەدامی دیكتاتۆر لەلایەن دادگای باڵای تاوانەكانی عێراقەوە بە چەندین كەیسی تاوانی وەك تاوانی جینۆساید، تاوانی جەنگ، تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی تاوانبار كرا.
ئەم دۆخەی لە ناو هەندێك میدیای کوردی سەریهەڵداوە، لە ستایشکردنی تاوانبارانی ڕژێمی بەعس، زۆر ترسناکە و مەترسی دەکرێت، بۆ ئایندە پەلبکێشێت بۆ ستایشکردنی داعش و قاعیدە و رێکخراوە تیرۆریستیەکانی دیکە، كە دەیان تاوانی جینۆسایدیان بەرامبەر ئێزیدی و كریستان و كاكەیی و شەبەك و …. هتد ئەنجام داوە.
ئەم جۆرە کارانە سەرجەمیان بۆ خۆیان راستەوخۆ دەچنە بواری نكۆڵیكردن لە جینۆسایدەوە، كە نەتەوەكەمان و گەلانی كوردستان خاوەند زۆرترین كەیسی جینۆسایدن لە مێژووی نوێی جیهاندا.
ئێمە وەك رێكخراوەكانی بواری پرسی جینۆساید و چالاكوانان و نووسەرانی ئەم بوارە داوا دەكەین:
1- پەرلەمانی كوردستان بە زووترین كات یاسایەك بۆ تەجریمکردنی نكۆڵیکاران لە جینۆساید و قەدەغەکردنی ستایشی تۆمەتباران دەربكات، كە زیاتر لە 15 ساڵە داوای دەكەین.
2- تا دەرچوونی پڕۆژە یاساكە، وەزارەتی رۆشنبیری سزای هەموو ئەو كەنالانە بدات كە نكۆڵی لە جینۆسایدی گەلی كورد دەكەن، بە ستایشكردنی كەسانێك کە تاوانبارن لە بەشداریكردن لە جینۆسایدی گەلانی كوردستان.
3- هەموو مەراسیم و ستایشكردن و كاری سیاسی لە هەموو ئەو كەسانە بسەنرێتەوە، كە بەشدار بوونە لە پرۆسەی جینۆساید گەلانی كوردستان، چ كەیسەكانی حكومەتی عێراقی و چ كەیسەكانی داعش و قاعیدەو گروپەكانی دی.
كەمپینی ” نكۆڵیكردن لە جینۆساید تاوانە”
1- كۆمەڵەی داكۆكی لەپرسی ئەنفال
2- كۆمەڵەی قوربانیانی كیمیابارانی هەڵەبجە
3- رێكخراوی كوردستان بێ جینۆساید
4- رێكخراوی گەشەپێدانی مافی مرۆڤ
5- ڕێكخراوی مانەوە بۆ پرسی شەهیدان و ئەنفالكراوان
6- تۆڕی هاوپەیمانی رێكخراوە كوردستانییەكان بۆ دادگای تاوانی نێودەوڵەتی
7- رێكخراوی باران بۆ پرسی شەهیدان وئەنفالكراوان
8- رێكخراوی دادپەروری و ئاشتی جیهانی بۆ مافی مرۆڤ
9- رێكخراوی هەڵمەتی دادپەروەری
10- ڕێكخراوی چاودێری كوردۆساید چاك كوردستان
11- ناوندی داكۆكی پشدەر بۆقوربانیان وجینۆسایدكراوا
12- گۆڤاری تۆبزاوە
13- ڕێكخراوی سەڵباتوو بۆ پرسی ئەنفال
14- تۆڕی ئایكان كوردستان
15- هەڵمەتی ژیان دژ بە ئیعدام لە كوردستان
16- رێكخراوی چیرۆكەكانی ئەنفال
17- رۆنامەی نگرە سەلمان
18- رێكخراوی قەدەغەكردنی چەكی كۆكوژ لە كوردستان
19- رێكخراوی ئەنفالەكانی كوردستان
20- جیهانێكی بێ چەكی كیمیاوی و بایەلۆجی
21- گروپی كار بۆئەنفال
22- هێمن حەسیب – چالاكوان و نووسەر لە بواری جینۆساید
23- پارێزەر ئارام محمد احمد ئەنفالكراو و بنەماڵەی ئەنفالكراو
24- محەمەد محەمەدەمین زرنگ چالاكوانی پرسی جینۆساید
25- شوان محمد ڕۆستم كاندیدی سەركەوتوو بۆ پەرلەمانی عێراق 2021 / كەس وكاری ئەنفال
26- جباراحمد توێژەر لەبواری جینۆساید
27- هیوا سەید سەلیم نووسەرو كوڕی شەهید
28- هەدار زوبێر بارزانی پارێزەر و كەسوكاری جینۆسایدكراو پەرلەمانتاری خولی چوارەمی پەرلەمانی عێراقی
29- حیكمت فائق عارف خاوەنی ١٠شەهید كیمیابارانی شاری هەڵەبجە و چالاكەوان و بیشمەرگەی دیرین
30- عارف قوربانی عارف قوربانی لێكۆڵەر لە بواری ئەنفال
31- ئیسماعیل هەنارەیی تاقانەی ئەنفال و پارێزەر
32- هاوڕێ پێشڕەو چالاكوان و كەسوكاری ئەنفالكراوو پێشمەرگەی دێرین
33- دیمەن محمد چالاكوانی بواری ئەنفال
34- چنار نامق مامۆستای زانكۆ و نوسەر لەبواری جینۆساید
35- لەتیف فاتیح فەرەج لێكۆلەر لە بواری جینۆساید
36- زەمان عەبدە نووسەر و چالاكوان لەبواری . ئەنفال و جینۆساید
37- رێبوار رەمەزان بارزانی نووسەر و توێژەری كۆمەلایەتی و چالاكوانی بواری جینوساید و كورەباوك جینوسایدكراو.
38- ئیبراهیم مەلازادە مامۆستای زانكۆ, لێكۆلەر لە بواری جینۆساید
39- نازدار اسعد شێروانی چالاكوانی كەیسی جینۆسایدی بارزانییەكان
40- ئەحمەد مەجید چالاك وانی بواری جینۆساید و بنەماڵەی قوربانی تاوانی ئەنفال
41- حازم محمد بلەیی نوسەر و چالاكوانی بواری جینۆساید
42- هەژار هوشیار مەهدی ماموستای زانكۆ و توێژی جینوساید
43- د.فاتیح سەنگاوی، توێژەر لەبواری ئەنفالدا و مامۆستای زانكۆ
44- رێکارێ مزویری نووسەرو چالاکوانی بواری ناساندنی جینوسایدا گەلی کورد
45- عادیل حاجی محەمەد ئەندامی پێشووی پەرلەمانی كوردستان و دەستەی دامەزرێنەری كۆمەڵەی داكۆكی لە ئەنفالكراوان
46- شێخ صدیق نوسه ر لەبواری جینوسایدو ئەنفال
47- پارێزەر عەبدالڕەحمان زێباری پارێزەری كەیسی ئەنفال
-48 رێكخراوی چاودێری كوردۆساید- چاك
49- ئیبراهیم هەورامانی -نووسەری بواری جینۆساید
50- عەلی بەندی چالاكوان و نووسەر لە بواری جینۆساید و ئەنفال
51- عەلی مەحمود محەمەد چالاكوانی بواری جینۆساید
52- ئاوات (عبدالرحمن رسول ) بەڕێوەبەری ماڵپەڕی ئەڵتەرناتیڤی شورایی 
53-ئەردەلان لەتیف، هەولێر
54-نەوزاد محەمەد ، بەرنامەی هەگبەی بنار
Leave A Reply

Your email address will not be published.