کۆماری ئیسلامیی ئێران،ڕێگری لەدووچەرخە(پاسکیل)سواری ژنان دەکات

0

ئەڵتەرناتیڤی شورایی :

ژنان مافی خۆیانە کە ئازادانە بژین بەڵام بەردەوام مەلاکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران،بانگەشەی ژەهراوی لەدژی ماف وئازادی یەکانی ژنان بڵاودەکاتەوە ئەوا ئەم جارەش ژهری فتواگەرایی لەدژی  پاسکیل سواری ژنان بڵاودەکەنەوە وهەموو هەوڵێک دەدەن بۆ ڕێگری کردن لە دووچەرخە (پاسکیل ) سواریی ژنان .

لە بەرواری ٤ی كانونی دووه‌م ی ٢٠٢٢ وتار بێژانی جومعە لە شاری ئیسفەهان  بۆ جارێکی تر لەدژی پاسکیل سواری ژان کەوتنە وتاردان ،ئەوە ڕوونە کە مەلاکانی ئەم شارە بەردەوام لە دانانی یاسای دژەژندا دەستپێشخەر بوون.

ئاخوند ئەحمەد عەبدوڵڵاهی نەژاد، بەڕێوەبەری “ستادی بووژاندنەوەی ئەمری بە مەعڕووف و نەهی لە مۆنکەر”ی ئۆستانی ئیسفەهان سەبارەت بە پاسکیل سواریی ژنان وتی: “پیاوە گەورە ئایینییەکان، دووچەرخەسواریی ژنانیان لە شوێنە گشتییەکان پێ جاییز نییە.

هەروەها ئەم ئاخوندە گوتی :ئەم بابەتە دواهاتی کۆمەڵایەتی و ئەمنیی هەیە و هەربۆیە ستادی ئەمری بە مەعڕووف و نەهی لە مۆنکەر خۆی لەگەڵ دەرگیر کردووە”.

ناوبراو بەو بنەماڵانەی کە ڕێگە بە کچەکانیان دەدەن پاسکیل سواری بکەن، هۆشداری داوە کە ستادەکەی بەرەنگاریان دەبێتەوە.

دەسەڵاتی فاشیزمی ئیسلامی ئێران ماوەی چل ساڵە درێژە بەسەرکوت وچەوسانەوە ونایەکسانی وبێکاری وهەژاری دەدات بەم تەبلیخاتە ژهراویانەشی دەیەوێت پایەکانی کۆنەخوازی دەسەڵاتی خۆی بەزۆر بەسەر خەڵکی دا ڕابگرێت.

Leave A Reply

Your email address will not be published.