ڕاگەیاندن لەنێوان پڕوپاگەندەی بازرگانی و تێکۆشانی چینایەتی دا

0
عبدالرحمن رسول
گەشەی ووشیاری بۆ کۆمەڵگا زۆرگرینگە،لەبەرئەوەی جۆری ئاراستەی کۆمەڵگادیاری دەکات.
گەشەی ووشیاری کۆمەڵایەتیش لەژێر کاریگەری چەند لایەنێکی کۆمەڵگەوە ئاراستەدەکرێت لەوانە سیستەم و دەسەڵاتی قۆناغی هەنوکەیی کۆمەڵگایە کە کۆمەڵگا ڕاستەوخۆ دەخاتە ژێر کاریگەری خۆیەوە،هەروەها زانکۆو لایەنەکانی خوێندن وپەروەردە کەئەمانیش لەژێر کاریگەری دەسەڵاتەوەئاراسته دەکرێن بۆئەوەی کاریگەری گەشەی ووشیاری وپەروەردەیی زانکۆ ڕاستەوخۆ ببێتە کۆڵەکەیەک بۆ پارێزگاریکردن ومانەوەی دەسەڵاتی هەنوکەیی .
دەرئەنجامی ئەمە زانکۆ و لایەنەکانی خوێندن و پەروەردە تاکێکی مرۆڤ بەرهەم دەهێنن کە دەستەمۆی یاساکان وسیستەمی جۆری دەسەڵات بێت بەگشتی ،ڕاگەیاندن و بوارەکانی میدیایی بەهەمان جۆری بەشەکانی تر دەخرێنە ژێر چاودێری و پشکنینی سیستەم و دەسەڵاتی هەنوکەیی هەربۆیە ،لەژێر هەبوونی دەسەڵاتێکی دیکتاتۆری و نادیموکراتی ئەم جۆرە پاڵەپەستۆیە زۆر زیاترو پڕ هەبوونی سیناریۆ و جەواشکاری زیاترە بۆ هاوڵاتیان ئەمەش بۆئەوەی هاوڵاتی زیاتر دەستەمۆ و ڕازی بێت بە مانەوەی هەمان دەسەڵات وسیستەمی کۆنەخوازو وچەوسێنەری نەگۆڕی چەندەها ساڵەبێت.
هەربۆیەش ڕاگەیاندن و بەشەکانی میدیایی ڕاستەوخۆ وناڕاستەوخۆ بەهۆی بڵاوکردنەوەی چەندەها نووسین و بابەت و بەرنامەی جۆراوجۆر کاریگەری نیگەتیڤ وخەراپ دەخەنە سەر تاکەکانی کۆمەڵگا.
خەراپی ڕاگەیاندنەکان زیاتر ئەوەیە گیانی ئیرادەی تێکۆشانی چینایەتی کۆمەڵگا بکوژن ولاوازی بکەن .کە ماوەی چەندین ساڵە کۆی ڕاگەیاندنەکانی کۆمەڵگای کوردستان بەوجۆرە بەرنامەونووسین وبابەتوهەواڵەکانیان بڵاوکردۆتەوە ئەمەش لەبەردوو هۆکار یەکەم بەهۆی ئەوەی ئەوەی کەلایان گرینگ وبەبەیاخ بووە پەیداکردنی پارەو قازانج بووە ،بەلاوە گرینگ نەبووە کە چ دەبێت لەسەر ئاراستەکردنی کۆمەڵگا بەتەنها بەلایانەوە گرینگ بووە پارەی زیاتر پەیدا بکەن ،هەروەکو ئامانجی حیزبەکان لەکوردستان.هەربۆیە زۆر ئاسان کێ پارەی زۆرتری پێداون لەوێ و بەدڵ و بەپێی سیاسەتی ئەو کاری میدیاییان ئەنجامداوە .دووەم هۆکارئەوەیە کە پێگەی دەسەڵاتی جۆری یاسایی شارەستانی و ئازادیخوازی ویەکسانیخوازی لەجێبەجێکاری یاسایی دا ساڵ لەدوایی ساڵ بەهۆی دەسەڵاتی کۆنەخوازوچەوسێنەرەوە بەزۆر پاشکەشەی پێکراوە.
ڕاگەیاندنەکان بەردەوام بەرنامەی بەسیناریۆداڕێژراو بڵاودەکەنەوە بۆئەوەی مرۆڤەکان بەگشتی وگەنجەکان بەتایبەتی بێ ئومێد وبێ هیوا بکەن لەتێکۆشانی ڕێکخراویی چینایەتی و هێنانەدی ماف وئازادی و کۆمەڵگایەکی باشتر.
هەروەها چەندین پارت و ڕێکخراو و گرووپی شێواز جیاواز بەدامەزراندنی میدیای لەشێواز جیاواز دادەمەزرێندرێت بەڵام بە هیچ جۆرێک ناتوانن خۆیان بدەن لەدانانی بەرنامەکانی کە تایبەت بە گەشەدانی چینایەتی بۆ ڕێکخراوی چینایەتی خۆیان،وەک خەڵکی کرێکارو بێکاروزەحمەتکێش وچەوساوە ئاراستە و هان بدەن چونکە وەکو هێڵێکی سووری دەسەڵاتی ملهوڕ و چەوسێنەر دەست نیشانکراوە و کاریگەری نەرێنی خستۆتەسەر بەشەکانی میدیایی وڕاگەیاندن کە خۆلەو هێڵە سوورە نادەن ،کەمترین باس وبابەت کە ووشیاری چینایەتی لەخۆبگرێت ناکەنە ئەرکی بەرنامەی ڕۆژانەی ڕاگەیاندن و زانکۆ و پەروەردەیی یەکانی کۆمەڵگا.
لەگەڵ ئەوەشدا هەرمیدیایەک و ڕاگەیاندنێکی ئەو کۆمەڵگایە خۆی وەکو میدیاکارێکی پڕۆفیشناڵ و ڕاستکۆ و بوێرو دڵسۆزو متمانەی خەڵک دەناسێنن بەڵام ناوەڕۆکی گشتیان دوورە لەو ووشانە کە ووشیاری چینایەتی گەشەپێبدات .
کارەساتی گەورەتر ئەوەیە میدیا کاران و ڕاگەیاندکارانی ژێر دەسەڵاتێکی کۆنەخوازوچەوسێنەر بابەتە سادە و نا گرینگەکانی ڕۆژانەی خەڵک پێچەوانە دەکەنەوە و گرینگی وبەیاخی زۆری پێدەدەن بۆئەوەی لەلای خەڵکەوە گرینگی پێبدرێت و کاتی بۆ تەرخان بکرێت ،چونکە ئامانجیان ئەوەیە کەلەکۆتایی دا بۆخەڵک دەردەکەوێت کەئەوەی بینەری بوون یان خوێنەری بوون هیچ سوودێکی ماددی ومەعنەوی بۆئەوان نی یە و هیچ لەئازارو ناخۆشی و خەم وکێشە وگرفتەکانی ڕۆژانەیان کەم ناکاتەوە بەڵکو زیاتر هاندەدرێن کە دەستەمۆی ڕۆژگاری بێ ئومێدی و چمانەوەی زیاتری یاساکانی کۆنەخوازوچەوسانەوەی دەسەڵاتی ملهوڕی هەنوکەیی بن.
لەجیاتی ژیانی واقیعی خەڵک بکرێتە بابەتی ڕۆژ و ڕووداو و گرفت و کێشەبەردەوام و ڕۆژانەکەیان بکرێتە بابەتی ڕۆژانەی میدیاکان کە لەگەڵ باسکردنی کێشە وگرفت و قەیرانەکانی کۆمەڵگا گرینگی بە هاوخەباتی چینایەتی خەڵک بدرێت بۆ تێکۆشانێکی باشتربۆهێنانەدی ماف وئازادی یەکانیان ڕێک میدیاکان بەگشتی لەسەر پێچەوانەکەی کار دەکەن وبەرنامە و هەواڵ وبابەت و نووسراوەکانیان بڵاو دەکەنەوە.میدیاکان بەگشتی بەئاراستەی بێ هیوا کردنی خەڵک و تێکشکاندنی خەباتی چینایەتی خەڵکی چەوساوە وەشان وهەواڵ وبابەتەکانیان بڵاو دەکەنەوە.
بەرنامەی هەفتانەیان بەموبلیخان وئاژیتاتۆران و هەڵسوڕان وقسەکەرانی کۆنەخوازو دواکەوتوو یان خاوەن بیروباوەڕی دژەئینسانی درێژە پێدەدەن .کاتێکیش باسی بارودۆخی ژیانی کرێکارو هەژاران دەکرێت بەجۆرێک باسی دەکرێت وبەرنامەی لەسەر دەکەن کە زۆر لاواز و بێ ئیرادە لەژیان نیشان دەدرێت ،داوا دەکەن کە خەڵک خێروسەدەقەی پێ بکات و بۆئەوەی کرێی خانوو یان خواردن وچارەسەری نەخۆشی یەکان بۆ ئەنجام بدرێت.ئەم جۆرە ڕاگەیاندن ڕێک جارێکی تر ملشکاندنی خەڵکی هەژارو زەحمەتکێش وکرێکارو بێکاری کۆمەڵگایە.
لەبەرئەوەی ڕاگەیاندنی دروستی ئینسانی ئەوەیە کە دڵسۆزانە وڕاستگۆیانە وبوێرانە پشتیوانی خەڵکی کرێکاروزەحمەتکێش وبێکار بکات وەکو ئەوەی کە مافی ڕەوای خۆیەتی کەدەستی ڕابگات بە سەرجەم خزمەتگوزاری یەکان و کرێی هەق دەستی ڕۆژانەومانگانەوبیمەی بێکارو بیمەی تەندروستی وسەلامەتی و خانەنشینی و کۆی بیمەکانی تر وەکو مافێکی ڕوا هەقی خۆیە پێی بدرێت و ناکرێت لەژێر هیچ بیانووێکەوە و ئەومافانەی لێ زەوت بکرێت و پێی نەدرێت ،نەک وەکو ئێستا ڕاگەیاندنە کوردی یەکان بەرنامەی بۆساز دەکەن بۆ کردنەوەی سندوقی خێربۆیان کەدواتر کەسیش نازانێت ئەو پارە چۆن و چی لێ بەسەردێت و چەند بەدەست ئەوکەسانە دەگات !!
ئەرکی ڕۆژنامەنووسانە ئەمانە پێچەوانەبکاتەوە دڵسۆزانە بەرگری لەهێنانەدی ماف وئازادی یەکان بکات .
ئەم جۆرە میدیایانە ڕێک دژایەتی بەرژەوەندی ومافی و چینی کرێکارو زەحمەتکێشی کۆمەڵگایە ،هەرچی دەی کەن وئەنجامی دەدەن دەچێته سەبەتەی بەرژەوەندی دەسەڵاتی چەوسێنەرەوە.
ئەم ڕاگەیاندنانە بەهەمان شێوەی ئەو حیزبە دروستکراوانەی دەسەڵاتە کە بەناوی هەبوونی حیزبی ئۆپۆزیسیۆن لەکۆمەڵگادا، کاتێک کرێکارانی ژینگە پاککەرەوەی خیابان وکوچەو شەقام وگەرەکەکان بەهۆی پێنەدانی بیمەو قەدەستەکانیانەوە مانگگرتن ئەنجام بدەن و ناڕەزایەتی نیشانبدەن ،داوای لەدەسەڵاتی چەوسێنەر بکەن هەتا بیمەو هەقدەستەکانمان بۆ دابین نەکرێت ئێمە لەمانگگرتن و خۆپیشاندان وناڕەزایەتی بەردەوام دەبین ،کەچی ڕێک لەوکاتەدا ئەو حیزبەی خۆی بە ئۆپۆزیسیۆن ناساندووە بچێت کرێکاری تربەرێت خیابان وکوچەو شەقامەکان خاوێن بکاتەوە ،ئەمە ڕێک شکاندنی ئیرادەی کرێکارەو هاوکاری کردنی دەسەڵاتی چەوسێنەرە .
ڕاگەیاندنی دڵسۆز و میدیای دڵسۆزی پێشکەوتنی کۆمەڵگا پێویستە پەیامە مرۆڤ دۆستەکانی لەسەروویی پڕوپاگەندەی سیاسی وحیزبی وبازرگانی یەکانی یەکانی یەوەبێت.
واتە دڵسۆزانە لەخەمی گەیاندنی پەیام و بانگەوازی چینایەتی خەڵکی بێکارو کرێکارو هەژارانی کۆمەڵگاکەیدابێت زیاتر گرینگی و بەیاخ بە پەیامی هاوخەباتی و تێکۆشانی چینایەتی خەڵکی کۆمەڵگاکەی بدات.
ئەم کارەی ناو میدیاکانی ڕاگەیاندنەکان شەڕێکی ترە بەرامبەر بە خەڵک بۆ تێکشاندنی ئیرادەی ئینسانی ،کەلەلایەک دەسەڵاتی ملهوڕوکۆنەخوازو چەوسێنەر بەربۆتە گیانی خەڵک ڕۆژانە لەڕێگای گەشەدان بە جیاوازی چینایەتی وزیاتربوونی هەژاری و بێکاری و گرانی و خەراپی خزمەتگوزاریەیەکانی تەندروستی وپەروەردە وخوێندن و ڕێگای هاتووچۆو و پیسکردنی زیاتری ژینگەی کۆمەڵگا مرۆڤەکان تووشی نەخۆشی کوشندە دەکات و دواتر لەناویان دەبات .لەلایەکی تریش کاتێکیش خەڵک هاتە سەرخیابان و شەقامەکان بەرفیشەک؟وگولەیان دەدات و زیندانیان دەکات و تۆمەتیان بۆ دروست دەکات هەتا دادگایان بکات سزایان بدات بەزیندانیکردن و لەسێدارەدانیان.
ئەمەش بەئامانجی چاوترسێنکردنی خەڵکی تێکۆشەری ناڕازی کۆمەڵگای کوردستانە.هەتا ئەوانەی ناڕازین بەتایبەت گەنجە تێکۆشەرەکان لەبێزاری و تووڕەییان کۆمەڵگاکەیان بەجێ بهێڵن و سەنگەری تێکۆشانی خیابانەکان لاوازبکەن و ئاوارەی وڵاتانی ئەوروپابن ،بەلای دەسەڵاتەوە گرینگ نییە چۆن دەبنە قوربانی وچارەنووسیان چیان لێ بەسەر دێت .ئەوەی لەلای بەرپرسانی دەسەڵاتی چەوسێنەرودز گرینگە تەنها مانەوەیانە لەدەسەڵات.
بەکوردی وبەکورتی لەهەموولایەکەوە فشار دەخرێتە سەر شانی گەنجان و خەڵکی کۆمەڵگای کوردستان بەگشتی ڕۆژ دوایی ڕۆژ زیاتر دەیکەنە قوربانی و گیانیان لە چەوسانەوە وبێ مافی وسەرکوتدا هڵدەللوشن.
خاڵێکی تریش کەپێویستەزیاتر گرینگی پێبدرێت وەکو لایەنێکی نەرێنی و لاواز کە ئەویش زیان بە گیانی تێکۆشانی خەڵکی ناڕازی دەگەیەنێت وەکو مەکینەیەک ئیرادەی مرۆڤی شۆڕشگێڕ دەهاڕێت و لاوازوبێ ئیرادەی دەکات ،ئەویش پەرتەوازەی هێزی ڕاگەیاندن ومیدیایی بزوتنەوەی کۆمۆنیستی یە بەسەرجەم باڵ و لق و گرووپ و ڕێکخراو حیزبەکانیانەوە ،ئەم پەرتەوازەیە بۆتە مۆرانەیەک بۆ جەستەی تێکۆشانی بزوتنەوەی ناڕەزایەتی چینایەتی خەڵکی چەوساوەو کرێکارو زەحمەتکێش وبێکارانی کۆمەڵگا.بەردەوام ڕوحێتی فیداکاری دادەڕوخێنێت ئەم پەرتەوازەییە کەلەڕوویی ڕاگەیاندنی بزوتنەوەی شیوعی وکۆمۆنیستی یەوە هەیە .
ئەم گرووپ و حیزبانە لەڕوویی ئۆپۆزیسیۆن بوونەوە لەجۆری شۆڕشگێڕی زیاتر دادەخورێن و کاڵ دەبنەوە دەچنە چوارچێوەی بزوتنەوەیەکی ناوچەیی گرووپ بەندی یەوە نەک بەرەو گەشەکردنی بزوتنەوەیەکی شۆڕشگێڕی چینایەتی ناو خیابان و شەقامەکان لەئێران عێراق و کوردستان هەنگاوبێنێن ،زۆر بەداخەوە دەڵێم هەریەکەیان بوونە گرووپێکی کەم لەچوارچێوەی حیزبی شۆڕشگێڕی چینایەتی وا خەریکە زیاتر دەچنەدەرەوە، وا لە مەیدانی تێکۆشانەجەماوەری یە چینایەتی یەکە خەریکە هێواش هێواش خەریکە بەخشکەیی گوزەربکەن بچنە دەرەوە ،تەنها لەچوارچێوەی گرووپ بەندی شیکاری ومەکتەبی ،باسی کۆمۆنیزم و شۆڕشی کرێکاری وسۆشیالیزم دەکەن ،بەڵام شەقام و خیابان و کارگە و مەیدانەکانی کرێکاران وبێکاران خاڵی یە لە بزوتنەوەی ناڕەزایەتی شۆڕشگێڕی کۆمۆنیستی کە مۆری ئاڵای سووری لێدرابێت.
هەر حیزبە وگرووپ و ڕێکخراوێک خاوەن میدیایەکە لەسائیت وماڵپەڕو پەیج و ڕادیۆیەک بەڵام هەروەک بزوتنەوە کۆمۆنیستی یەکە خاڵی یە لەڕاگەیاندنێکی هاوبەشی پڕ کاریگەر .ئەمەش جارێکی تر لێدان وفشارێکی ترە بۆ سەر شانی گەنجانی شۆڕشگێڕ بەتایبەتی و خەڵکی ناڕازی شەقامەکان بەگشتی کە بەرەو بێ ئومێدی و بێ هیوایی ئاراستەیان دەکات .
کاتێک دەبینێت لەهەموولایەکەوە بەرەی شۆڕشگێڕی چینایەتی دادەڕووخێت وپەرتەوازەتر دەبێت ،دیسان وەکو بێ پشتوو پەنا هەنگاو دەنێنەوە لەخیابان وشەقامەکان کەخۆیان نازانن چۆن وچ،کاتێک دەبنە قوربانی ،ناشزانن کام هێزو کام حیزب بەرهەمی تێکۆشانەکانی ناڕەزایەتی شەقامەکان وڕاپەرینی ئەم قۆناغ و سەردەم دەچنێتەوە.
دەرئەنجام ئەرکی حیزبە شیوعی وکۆمۆنیست و ئازادیخوازویەکسانیخوازەکانە گەشە بە ڕاگەیاندنی هاوبەشی بدەن لەپێناوی گەشەو سەرکەوتنی خەباتی چینایەتی چینی چەوساوەوکرێکار وزەحمەتکێشانی کۆمەڵگادا بەرەو ڕاگەیاندنێکی ڕادیکاڵانە هەنگاوبنێن .لەژێر ناونیشانی نان کار ئازادی ئیدارەدانی شورایی.
٭ئەم بابەتە بڵاوکراوەتەوە لە بڵاوکراوە وڕۆژنامەی بوپێشەوە لە ١-٢-٢٠٢٢
Leave A Reply

Your email address will not be published.