کرێکارانی ژینەگەپارێز نابێت ئەم زوڵمە قبوڵبکەین

0

دەبێ بەیەکگرتویی ومانگرتنی سەراسەریمان خاوەن کۆمپانیاکان و وەزارەتی کار ناچاربکەین بەسەرفکردنی موچەی مانگانەمان!

مانگرتنی ئەم ڕۆژانەی کرێکارانی ژینگەپارێز بۆ پێدانی موچەو کرێی مانگانەیان لەکاتی خۆیدا وەڵام و کاردانەوەیەکی دروست و بەرهەقە، چونکە گرفتی پێنەدان و لێبڕین لەموچەکانیانن، زوڵمێکی ئاشکرایە کە خاوەنکار وکۆمپانیاکان، ژیانی ئەوانی خستۆتە ئاستەنگی و میحنەتێکەوە، کە هەرگیز قوبوڵکراونیە.

سەرەڕای کارێکی سەختوتاقەت پڕوکێن وخزمەتیکی گەورە کەکرێکارنی ژینگە پارێز بەڕەنج و ماندوبوونی خۆیان پێشکەشی کۆمەڵگای دەکەن، سەرەڕای ئەوەی کە کاری ئەوان دەبێتت سەرچاوەی داهاتێكی گەورە بۆ کۆمپانیاکان، بەلام بەو هۆیەوە کەلەکاتی خۆیدا مافو هەقەکانیان پێنادرێ، ناچاریان دەکات بەپەنابردن بۆ قەرز ومانەوە لەبرسێتی و دەستکورتی خۆیان و خێزانەکانیاندا.

بەتایبەتی کەکرێکاران هیچ سەرچاوەیەکیان نیە بۆ دابین کردنی ژیانی ڕۆژانەی خۆیان و خێزانەکانیان.

بەڵام ئەوە چاوچنۆکی و قازانج پەرستی خاوەن کارو کۆمپانیاکانە کەبۆ بەرژەوەندی خۆیان، ئەم دۆخەیان پێکهێناوە.

پاساوی کۆمپانیاکان بۆ ئەم زوڵم وناهەقیەیان ئەوەیەکە حکومەت و شارەوانیەکان، سلفەیان پێنادەن و ئەوانیش کێشەی خۆیان بەسەر کرێکارانی بندەستیاندا دەشکێننەوە.

ئەمە لەکاتێکدایە کەکرێکارانی ژینەگەپارێز نەپەیوەندیەکیان بەم کێشەیەوە هەیەو نەپرسیان پێکراوە. بەڵام ئەوە هەر خاوەن کۆمپانیاکان نین کەلەم زوڵمەدا بەشدارن، بەڵکو حکومەت و وەزارەتیکار، لایەنێکیتری ئەو دۆخەیە کەکرێکارانی ژینەگەپارێزی گیرۆدە بەدواکەوتنی موچەکانیان کردۆتەوە.

بەتایبەتی کە حکومەت و وەزارەتی کار پەیڕەوی لەو یاسای کارە دەکات کەخۆی بەخاوەنی دەزانێ و بەڕۆشنی دانی ناوە بەوەی کەنەدان و دواخستنی موچەو کرێی مانگانەی کرێکاران لەلایەن هەر خاوەنکارێکەوە، تاوانەو دەبێ سزابدرێت.

بەڵام حکومەتێک کەخۆی موچە وکرێی مانگانەی کارمەندەکانی دەبڕێ ولەکاتی خۆیاندا پێیانادا، حکومەتێک کەخۆی سەرمایەدارو بەرپرسانی خاوەنی دەیان و سەدان کۆمپانیای گەورەی بازرگانی و وەبەرهێنان بێت، بەدڵنیایەوە نەک هەر ئامادەیە چاوپۆشی لەیاساکانی خۆی بکات وبۆ بەرژەوەندی خۆی بیخاتەژێر پێوە، بگرە خۆی دەستی کۆمپانیاکانی ئاوەڵاکردوە تا هەرچی کاری نایاسایی و دژ بەکرێکارانە بیگرنەبەر. کەوایە کرێکاران هەقیانە ئەم زوڵمە قەبوڵ نەکەن وناڕەزایەتی دەر ببڕن، هەقیانە یەخەی کۆمپانیا ووەزارەتی کار بگرن و بەهەر ڕیگایەک کەلەتوانیاندایە بۆ وەرگرتنەوەی کرێ و موچەی مانگانەیان بێنەمەیدانەوە وسنورێک بۆ ئەم دەستدرێژیەی خاوەنکارو کۆمپانیاکان دابنێن.

بەلام دەبێ کرێکارانی ژینگەپارێز ئەو ڕاستیەیان لەبەرچاوبێت، کەنارەزایەتیو مانگرتنی بچوک وڕشتەیی بەتەنها ناتوانێ ئەوان لەومیحنەتەی کەتێی کەوتون دەرکێشێت، بەتایبەتی کەلێبڕین ودواکەوتنی موچەی مانگانە کێشەی هەموو کرێکارانی ژینگەپارێزە.

بۆیە دەبێت هەڵسوڕاوانی کرێکاریی لەهەوڵی یەکگرتوو کردن و هێنانەمەیدانی فراوانو سەراسەری خۆیاندابن و خواستی ”دانی موچەو کرێی مانگانە لەکاتی خۆیادا“ بکەنە سەرلەوحەی کۆبوونەوەی جەماوەریان و داوابکەن لەخاوەنکارو کۆمپانیاکان کەتا ئەم خواستەیان بۆ بەڕەسمی نەناسن کارناکەن.

هاوکات دەبی بۆ ئەم خواستەیان لەڕیگای دانی یاداشتنامە و نامەی ناڕەزایەتیەوە یەخەی وەزارەتی کارو دادگا و بەڕیوەبەرایەتیەکانی حکومەت بگرن وفشارەکانیان توند بکەنەوە، تا ناچاریان بکەن کەسنورێک بۆ ئەم زوڵمەدبنرێت. ئەمە تەنها کارێکی یاساییە وکرێکارانی ژینگەپارێز مافی سادەو یاسایی خۆیانە کە موچە وکرێی مانگانەیان لەکاتی خۆیدا بەبێ دواکەوتن ولێبڕین وەربگرن.

کرێکارانی ژینەگپارێزی هەر کۆمپانیایەک نابێ بەتنها خۆیان ببینن، بەڵکو هێزو توانای ئەوان لەسەراسەری کوردستاندا ئەتوانێ بە مانگرتن و ناڕەزایەتی بەکۆمەڵو یەکگرتوانەیان، خاون کۆمپانیاکان ناچاربکەن کەمل بەخواستەکانیان بدەن.

٭دەنگی کرێکار

Leave A Reply

Your email address will not be published.