سلێمانی :خۆپیشاندانی شوفێران :”پێویستە شوفێرانی بەساڵاچوو خانەنشێن بکرێن بە پێدانی موچەی شایاستە”

0

ئەڵتەرناتیڤی شورایی 

خۆپیشاندانی شوفێران ٩-٣-٢٠٢٢ لەشاری سلێمانی کوردستان بۆ داواکردنی مافەکانیان ئەنجامدرا ، لەوانە کەم کردنەوەی نرخی بەنزین و دابینکردنی موچە بۆ شوفێرانی بەساڵاچوو چەندین داواکاری تر هەر بۆ ئەومەبەستە ماڵپەڕی ئەنتەرناتیڤی شورایی چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ بەڕێز(  کۆساڵان رشید هەورامی) وەک شوفێرێکی بەشداربوو ئەنجامدا .

 

ئەڵتەرناتیڤی شورایی :ئەمرۆیی خۆپیشاندانی شۆفێرانی تەکسی بۆچی بوو؟

کۆساڵان رشید هەورامی: بۆ ھێنانەدی ئامانجی شۆفێران و بەتایبەتی دژی گرانی سوتەمەنی وخۆراک و شتومەک و داوودەرمان وپێداویستی ئوتۆمبێلەکانمان.

  ئەڵتەرناتیڤی شورایی : ئەو شوێنانەی شۆفێران و کاسبکاران وپیشەوەران خۆپیشاندانیان تێدائەنجام دا چ شوێنێک بوو؟

کۆساڵان رشید هەورامی: کاسبکاران و پیشەوەران لەبەردەم پارێزگای سلێمانی و شەقامی شەستی نزیک گەرەکی چوارچرا بەلام لەدوایدالەگەل ھێزەئەمنیەکان پێک ھەڵرژان و توندوتیژی لێکەوتووە،ھەروەھا شۆفێرانی تەکسیش لە شەقامی قەنات گردبوونەوەو شەقامەکەیان داخست تاکاتژمێر ٢،٥دوانیوەرۆ..

ئەڵتەرناتیڤی شورایی : داواکاری شۆفێران ئاراستەی کێ کرا،ئایا پارێزگا یان قائمقامیەت؟

 

کۆساڵان رشید هەورامی: ئاراستەی کاربەدەستانی شار کرا،ئنجا دەسەڵاتی حزبەکانی کوردایەتی ناسیۆنالیست.

 

ئەڵتەرناتیڤی شورایی : ئایا پێتان وایە دەسەڵات داواکاریەکانی شۆفێران جێ بەجێ بکات؟

کۆساڵان رشید هەورامی: نەخێر ،دەسەڵاتێک دوژمنایەتی کەرتی گشتی«کەرتی ھەژاران وچەوساوان»بکات،چۆن داواکاری چینی ھەژاران وچەوساوان جێ بەجێ دەکات.،تەنھا ئیش لەم کاتەدا خەبات کردنی جەماوەری زەحمەتکێشە بە خۆرێکخراو کردن و یەکگرتووی بۆ مل کەچ پیکردنی دەسەڵاتی کوردایەتی بۆ داواکاریەکانی میللەتی زەحمەتکێش بەتایبەتی شۆفێران لەم کاتەدا..

ئەڵتەرناتیڤی شورایی : ھەڵوێستی سەندیکای کرێکاران «شۆفێران»چۆن بوو لەسەر گردبونەوەکەی ئەمرۆی شۆفێران؟

کۆساڵان رشید هەورامی: ھیچ ھەڵوێستێکیان نەبوو،نەک ئێستا بەڵکو ٣١ساڵە بونەتە خزمەتکاری حزبەکانی دەسەلات،تەنھا کاریان بازرگانی کردنە بە شۆفێرانەوە..

 

ئەڵتەرناتیڤی شورایی :پێتان وایە بەبێ رێکخراو بوونی شۆفێران لەبەرەیەکی جەماوەری یان رێکخراوێکی سەربەخۆ تایبەت بەشۆفێران لەدەرەوەی حزبەکان ئامانجی شۆفێران بێتە دی؟

کۆساڵان رشید هەورامی: بەڵێ رێکخراو بوونی شۆفێران لە بزوتنەوەیەکی جەماوەری وەک رێکخراوی سەربەخۆی شۆفێراندا باشتر خەبات دەکرێت و ئامانجی ھەموو شۆفێران دێتە دی..

Leave A Reply

Your email address will not be published.