بنەچەی ڕۆژی (١)ی ئایار لە کوێوە هاتووە؟

0
هرزی کامەرانی وەک یەک جەژن و پشووی پرۆلیتاری، بە پێناس و وەسیلەی جێبەجێ کردنی 8 سەعات کار لە ڕۆژێکدا بۆ یەکەمین جار لە ئوسترالیا لە دایک بوو.
کرێکارانی ئوسترالیا لە ساڵی 1856 بە کۆمەل بڕیاری یان دا یەک ڕۆژ کار رابگرن و کۆبوونەوە و مەراسیم بەرێبخەن لە پێناوی چەسپاندنی 8 سەعات کار لە ڕۆژێک دا.
ئەم ڕۆژەی ئەو مەراسیمەیان تیایدا بەرپاکرد 21 ی ئەپریل بوو. لە سەرەتادا کرێکارانی ئوسترالیا بە تەنها ساڵی 1856 یان لە بەر چاو گرتبوو، بەڵام مەراسیمی یەکەمین ساڵ کاریگەری گرنگی دانا لە سەر جەماوەری پرۆلیتاریای ئوسترالیا، کە بە شوێنێک گەیشت بوو بە وروژانێکی دیار و نوێ، بۆیە بڕیاری یاندا هەموو ساڵێک دووبارە مەراسیم بگێرن.
لە ڕاستی دا چ شتێک ئەو ئازایەتی یە مەزنەی دا بە کرێکاران کە باوەر بە هێزی خۆیان بکەن و هەروەها رێککەوتن نامەیەکی کاری جەماوەری بە خۆیان هەڵیبژێڕن؟ چ شتێک توانی ئەم ئازایەتی یە بە کۆیلانی دەستی کارگە و کارخانەکان بدات بۆ بانگەوازکردنی سوپای خۆیان؟ بەوشێوەیە ئیدەی مەراسمی پرۆلیتاری بەخێرایی قەبوول کرا، وە لە ئوسترالیا دەستی پێکرد و بڵاوبۆوە بۆ ووڵاتانی تر سەرەنجام تەواوی پرۆلیتاریای جیهانی گرتەوە.
یەکەمین نموونە کە بە دوای کرێکارانی ئوسترالیا دا بەرێوە چوو، کرێکارانی ئەمریکایی بوون. لە ساڵی 1886 دا ئەوان باوەریان وابوو (1)ی ئایار ببێت بە ڕۆژی راگرتنی کار لە جیهاندا. لەم ڕۆژەدا 200 هەزار کرێکار دەستیان لە کار کێشایەوە و داخوازی ( سەعات کار یان لە ڕۆژێکدا بەرزکردەوە.
دواتر دەسەڵاتداران ڕێگری یاسایی و پولیسی یان دانا بۆ قەدەغەکردنی کرێکاران بۆ چەندین ساڵ بۆ ڕێگەگرتن لە دووبارە بوونەوەی {ئەم قەبارەیە} لە خۆپیشاندان. هەروەها لە ساڵی 1888 دا ئەوان سەرلەنوێ بڕیاری یان دا و سووربوون کە مەراسیمی داهاتوو ئەبێت لە 1ی ئایاری 1890 دا بێت.
لەوسەردەمەدا بزووتنەوەی کرێکاران لە ئەوروپا گەشەی بەهێزترو گورج و گۆڵ تر بوو. بە هێزترین نموونەی ئەم بزووتنەوەیە کۆنگرەی کرێکارانی ئەنتەرناسیونال بوو لە ساڵی 1889دا.
لەم کۆنگرەیەدا، کە 400 کەس لە نوێنەری کرێکاران ئامادەبوون و بڕیاریان دا 8 سەعات کار لە ڕۆژێکدا یەکەمین داخوازی یان بێت.
لە سەرووی هەموویانەوە نوێنەرانی یەکێتی یە کرێکاراییەکانی فەرەنسا، کرێکاری لاڤین Lavigne لە برۆدۆ Bordeaux ، داواکاری ئەوە بوون ئەم داخوازی یە ببێتە داخوازی کرێکارانی تەواوی ووڵاتان و بەرزبێتەوە بۆ وەستانی کار لە سەرانسەری جیهان. نوێنەرانی کرێکارانی ئەمریکا بانگێشەی هاورێیانیان کرد بۆ مانگرتن لە 1ی ئایاردا لە ساڵی 1890دا. کۆنگرە بڕیاری دا ئەم ڕۆژە ببێتە ڕۆژی مەراسیمی پرۆلیتاریای جیهان.
لەم مەسەلەیەدا 30 ساڵ بەر لە ئوسترالیا، کرێکاران لە راستی دا یەک جار خۆپیشاندانیان بەرێخست. کۆنگرە هەڵوێستی گرت کرێکارانی سەرتاسەری دونیا بە هاوپشتی لە گەل یەکتر لە پێناوی 8 سەعات کار لە ڕۆژێکدا لە 1ی ئایاری 1890 خۆپیشاندان بەرێبخەن.
هیچ کەس قسەی نەکرد لە سەر پشووی ساڵانی داهاتوو. چونکە بە شێوەیەکی سروشتی هیچ کەسێ نەیتوانی ئەم بروسکە لە ناکاوە پێشبینی بکات و کە بەم شێوەیە قەبوول بکرێت و بەم خێرایی یە لە ڕێگای چینی کرێکارانەوە بەرەو پێش بچێت. هەرچۆنێک بوو گێرانی مەراسمی 1ی ئایار یەک جار بوو. بەڵام ئێستاکە هەموو کە س تێگەیشتووە و هەست دەکات کە ڕۆژی 1ی ئایار بوو وە بە داب و نەریتێکی ساڵانە و بەردەوامە.
یەکەمین داخوازی 1ی ئایار دەروازەیەک بوو بۆ 8 سەعات کار لە ڕۆژێکدا. بەڵام هەتا پێش گەیشتن بەم ئامانجەش، ڕۆژی 1ی ئایاریان وازلێ نەهێنا.
تا ئەو کاتەی خەباتی کرێکاران لە دژی بۆرژوازی و دەسەڵاتی فەرمانرەوا بەردەوام بێت، تا ئەو کاتەی بە مافەکانمان دەگەین، ڕۆژی 1ی ئایار پێوستە دەربرینی داخوازی ساڵانەمان بێت.
تاکو ڕۆژێکی باشتر شەبەق دەدا، تا ئەو کاتەی چینی کرێکاری جیهان سەردەکەوێ و رزگاری بە دەست دێنێ ئەو کاتە مرۆڤایەتی لەوانەیە مەراسیمی ڕۆژی 1ی ئایار جەژن بگرێت بۆ ڕێزلێنان لە خەباتی تاڵ و ئازاری رۆژانی رابردوو.
نووسینی: رۆزا لۆکسمبۆرگ
و. لە ئینگلیزییەوە: ئازاد ئارمان
Leave A Reply

Your email address will not be published.