گێژاوی بیرکردنەوە

0
ئاوات (عبدالرحمن رسول )
خودی بیرکردنەوە بەرهەمی ئەندێشەوخەیاڵاتی مرۆڤە. کەئاکارو کردەوەش سەرچاوەی لە بیرکردنەوە یە هەر بۆیە بیرکردنەوەی دروستی ئینسانی دەبێتە هۆکاری بەرهەم هێنانی کردەوەی جوانی ئینسانی .
ڕۆژانەوشەوانە هەریەکە لەمرۆڤەکان گیرۆدەی خەیاڵاتی جۆراوجۆرن کەدواتر ئەگەری بیرکردنەوەی هەیە کە هەنگاوبنێت بۆ کاروجێبەجێکردنی پڕۆژەی باشتر،یان بەپێچەوانەوە دەبێتە وەستان لەهەنگاوەکان یان سووڕانەوە بەدەوری هەمان جۆر لەخەیاڵ وئەندێشەی پێشتر ،کە هەندێک جار باشترین بیرکردنەوە دەبێتە بیرکردنەوەیەکی ئەفسانەیی و کەناتواندرێت بکرێت مەیدانی کرداری گشتی .
کە هەرگیز سوودی نابێت بۆخۆی کۆمەڵگاکەی بێ سوود دەبێت ئەوەش لەدواجار پەلدەکێشت بە گێژاوی بیرکردنەوە کەمل دەنێت بەگێژاوی خەیاڵەکانەوە سەرچاوەی دەگرێت.
مرۆڤی خاوەن ئەندێشە و بیرکردنەوەی دروستی ئینسانیانە زۆر بەئاگایی یەوە ڕەفتا لەگەڵ تێڕوانین و فکروبیرکردنەوەکانی دا دەکات .
هەرگیز ڕق وکینە و کوشتن ولەسێدارەدانی ئارەزووە جێگرەکانی مرۆڤ بەشێک نابێت لەخەیاڵ و بیرکردنەوەکانی ،چونکە لێزانانە جیاوازی یە بۆچوون وئارەزووەکان گرینگی پێدەدات لەپێناوی گۆڕانکارێکی باشتر بۆ قبوڵکردنی جیاوازی یەکان کە ئازادی بیرکردنەوەوئازادی یەکانی تر لەجیاتی لەسێدارەبدرێن گەشەدەکەن ،بەمەش کۆمەڵگایەکی شارەستانی وسیکۆلاری مەدەنی بەرهەم دێت کە بەرەوهێنانەدی عەدالەتی کۆمەڵایەتی ویەکسانی ملدەنێ چونکە کۆمەڵگا بە ووشیاری ئینسانی دەستی دەگات بەماف وئازادی یەکان وتاکی خەڵک دەتوانێت بەشداری بکات لەپێشکەوتنی کۆمەڵگاکەی دا ودەستی ڕابگات بەئازادی بە سوودی ماددی مەعنەوی یەکانی کۆمەڵگا .
گرفتە بنەڕەتییەکەی گێژاوی بیرکردنەوە ئەوەیە تەنها خۆی لەناو گێژاوی بیرکردنەوەدا نامێنێتەوە بەڵکو دەیەوێت ئەوانەی کەدەکەونە ژێر کاریگەری خاوەن بیرکردنەوەی گێژاو بەهەمان شێوە لەڕەنگ وبیرکردنەوە گرینگی بەجۆری بیرکردنەوەی بدات بەئامانجی کوشتن ولەسێدارەدانی نەک بۆچوونی دژەکانی ،بەڵکوبەئامانجی کوشتن و لەسێدارەدانی کۆی بۆچوون وفکرو بیرکردنەوەکان کەمێکیش جیاواز لەخۆی ،خەراپی ئەو جۆرە بیرکردنەوە تەنها لەوەدانییە لەڕەتکردنەوەیەکی ئاسایی بەئاراستەی قبوڵکردنی جیاوازەکان بەڵکو خەراپی بیرکردنەوەکەی لەوەدایە کە ئامانجی ئەوەیە کە کۆی جیاوازی بیرکردنەوە وئەندێشەکانی تر لەسێدارەبدات.
جیاوازی ئەندێشەو بیرکردنەوەیەکی کۆنەپارێزو دواکەوتوو ودژەئینسانی تەنها لەهەبوونی شێوازی جل وبەرگ و پێڵاو و جوڵە ڕۆژانەکەیاندانییە بەڵکو ڕاستێکەی ئەوەیە کە بتواندرێت کۆی جیاوازیی بیرکردنەوەو بۆچوونەکان و ئارەزووەکانی مرۆڤەکانی تر قبوڵ بکات بەمەرجێک لەکردەوەدا دژە ئینسانی وزیانی بۆ مرۆڤەکانی کۆمەڵگا نەبێت.
پێویستە ئەوەمان قبوڵ بێت بەکردار کە هەموومان وەک یەکتری خەیاڵ ناکەین و بیرناکەینەوە بەڵکوهەریەکەمان جیاوازترین لەوەی تر.
کاتێک ڕەخنە لەدەسەڵاتێکی فاشیست دەگرین کە جیاوازی بیرکردنەوەوبۆچوون وفکرو ئەندێشە قبوڵ ناکات وئامانجی ئەوەیە بەزەبرو زەنگ کۆمەڵگا یەک ڕەنگ و یەک فکرو یەک بۆچوون بکات لەوەی کۆی تاکەکانی کۆمەڵگا بەزۆر کڕنۆش بۆیاسا دژە ئینسانی یەکانی بەرێت .
ئەمەش جۆرێکە لە گێژاوی بیرکردنەوە  کە مرۆڤێک کەخۆی پێ پێشکەوتنخوازو ئازادیخوازو یەکسانیخوازو کۆمۆنیست و شیوعی بێت کەچی نەتوانێت کەمترین جیاوازیی بیرکردنەوە وبۆچوون و فکرێک قبوڵ بکات دواتر  بیخاتە بەر نەشتەرگەری توانج و گاڵتەبازی یەکانی .
سەرجەم بۆنە ئایینی ونەتەوەیی و سەری ساڵەکان لەشێوازی ئارام کردنەوەی دەروونی دان  بۆ هۆگرانیان لەیەک دەچن.
ئەم بۆنەویادانە بوونەتە بەشێکی کەلتوری و سوونەتی زۆرینەی خەڵکی کرێکاروزەحمەتکێش بەتایبەتی وخەڵک بەگشتی کەوایە زۆر ئاسایی ونۆرماڵە پیرۆزبایی لێکردنیان وبەشداربوون لەخۆشی یەکانیاندا .
ئەمە نیشانەی نەزانی ودووڕوویی و مرۆڤە ئازادیخوازو یەکسانیخوارو کۆمۆنیست وشیوعی یەکان نییە کاتێک پیرۆزبایی لەهاوڕێ وخۆشەویستانیان دەکەن بەڵکو زیاتر نیشانەی هەبوونی هەستی بەرپرسیارێتی یە لەبەرامبەر خەڵکدا کەیانەوێت بەشداربن لەناخۆشی وخۆشی یەکانیاندا .
ئەوانەی پیرۆزبایی دەکەن هیچ تاوانێکی دژە ئینسانیان ئەنجام نەداوە هەتا بەرتوانج ودژایەتی بکرێن ڕاستی یەکەی ئەوەیە کە ئازادی ئەوە نییە کە هەمووان دەبێت وەک من بیربکەنەوە بەڵکو ئازادی ئەوەیە کە هەریەکەمان خاوەن بیرکردنەوە وبۆچوونی خۆمان بین وەک ئەوەی خۆمان دەمانەوێت بەڵام گرینگ وپێویستە کە دڵسۆزانە دژ بەسەرکوت ونایەکسانی و هەموو جۆرە چەوسانەوەیەک بووەستینەوە.
لەبەرئەوەی بێکارو هەژاروکرێکار وزەحمەتکێش و دەستفرۆشان خاوەن هەر دین ونەتەوەیەک بن بۆئێمەی کۆمۆنیست وئازادیخوازویەکسانیخواز جیاوازییان نییە ئەرکی ئێمە ئەوەیە پشتیوانی هێنانەدی خواست و داواکاری یە هەق وڕەواکانیان بین لەگەڵییان بین بۆ کەم کردنەوەی ئازاری چەوسانەوەیان و لەگەڵییان بین لەئاهەنگ وخۆشی بۆنەتایبەتییەکانیان پیرۆزباییان لێ بکەین ،ئیتر بەسە بابەیەکەوە بەیەکگرتووانە پشتیوانیان بین بۆنەمانی چەوسانەوە وئازارەکانیان.
Leave A Reply

Your email address will not be published.