خۆراکی هاوڵاتیان شیاونی یە بۆخواردن،کەس لەسەرئەوگەندەڵی یە سزانەدراوە

0

تایبەت/ ئەلتەرناتیڤی شورایی ئا . عمرچاوشین

ئەوبەشەخۆراکەی لەڕێگەی بریکارەکانەوە دەدرێت بەهاوڵاتیانی کوردستان بۆخواردن شیاونیەو کەڕوی زیانبەخش لێی داوە.

وەک هەستکردن بەبەرپرسیارێتی کاسترۆمعروف ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ئاگاداری هاوڵاتیان دەکاتەوەو دەڵێت، لەئەنجامی بەدوا داچونم بۆبەشێک لەبریکارەکانی خۆراک لەبەشێک لەفەردەکانی برنج کەڕووی زیانبەخش دەبینرێت بۆیە داواکارم لەتەواوی بریکارەکانی پارێزگای سلێمانی و ئیدارەکانی گەرمیان و ڕاپەڕین هەرفەردەیەک بەم شێوازەیان بینی دابەشی نەکەن بەسەرهاووڵاتیاندا.

لەڕێگای ئیدارەی ناوچەکەیان بیگەڕێننەوە بۆبەڕێوەبەرایەتی خۆراکی سلێمانی تاوەکو بۆیان بگۆڕن.

کاسترۆمعروف گوتیشی ، لەپێشتریشدا حاڵەتی لەوجۆرە هەبوەو لەماددەخۆراکیەکانی (برنج ونۆک)دا بەدیکراوەبەڵام دواتربۆهاوڵاتیان چارەسەرکراوە.

کاسترۆ دەڵێت، داواکارم لەهاووڵاتیان کەبەشە خۆراک وەردەگرن و پێیانزانی خۆراکەکان گرفتی هەیە وەری نەگرن بۆچارەسەرکردنی گرفتەکە ئیدارەی ناوچەکەیان یاخود لیژنەکەمان ئاگاداربکەنەوە بەمەبەستی چارەسەرکردن وگەڕاندنەوەی بۆ بەڕێوەبەرایەتی خۆراکی سلێمانی .

کاسترۆمعروف کە سەرۆکی لیژنەی دارای و کارگێڕی کشتوکاڵ و سەرچاوکانی ئاوە لە پارێزگای سلێمانی وەک گازاندە دەڵێت ، جاری تریش ئەوکێشانەهەبوون، لەدوای زانین وئاشکرابونیان لایەنی پەیوەندیدار لە وەزارەتی بازرگانی هەرێم و عیراقمان لێ ئاگادارکردۆتەوە،بەڵام کەس سزانەدراوەو لەسەر ناردنی خۆراکەخراپەکانیش بەردەوامن.

هەریەکەو دەیخاتەئەستۆی ئەوی تر،بەڵام لەبنەڕەتدا بەهۆی کەمتەرخەمیەوە لەعەمبارکردن و گواستنەوەی خۆراکەکان ،توشی ژەهراوی بوون وکەڕواوی بوون دەبن.

بۆکێشەی کەڕواوی بوونی برنجی ئەمجارەش یاداشتمان داوەتەلایەنی پەیوەندیداربەهیوای ئەوەی کێشەکەچارەسەربکرێت و زوو بەربەو کارانەبگیرێت کە هاوڵاتیان زەرەرمەندی تەندرووستی دەکات.

 

 

Leave A Reply

Your email address will not be published.