لەهەولێر ژنێک کوژرا
ئەلتەرناتیڤی شورایی / هەولێر ئا. هانابیتوێنی
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ولێر له‌باره‌ی بوونی رووداوێكی كوشتن له شاره‌كه‌دا لەروونكردنه‌وه‌یه‌كدا بڵاوی کردەوه، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممە ٩ی ئایاری ٢٠٢٢، دوای ئاگه‌داركردنه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ولێر به‌بوونی ڕووداوێكی كوشتن له “ته‌عجیلی نوێ” له سنووری شه‌مامك، ده‌ركه‌وت ژنێک کوژراوە.
پۆلیسی هەولێر ڕونیشی کردۆتەوە کە ئەو ژنە ناوی “به‌هار زه‌كه‌ریا فه‌تاح” ەو تەمەنی٣٣ ساڵەو كوژراوه.
لەڕونکردنەوەکەی پۆلیسدا زیاتر نوسراوە، لەدوای ڕووداوەتاوانکاریەکە دوای به‌دواداچوون بۆ ئه‌م ڕووداوه به كه‌متر له پێنج کاتژمێر هاوسه‌ره‌كه‌ی به‌ناوی “ا. ڤ. م” دەستگیرکراوەو ڕونبۆتەوە له ئه‌نجامی ڕوودانی ده‌مه‌قاڵێ له نێوانیان له سه‌ر كێشه‌ی خێزانی لێیداوه و دوای گه‌یاندنی بۆ نه‌خۆشخانه گیانی له‌ده‌ست داوه.
پۆلیس لەسەر ئەنجامی دۆسیەکە دەڵێت ، په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه بۆ ئه‌م ڕووداوه ڕێكخرا و پۆلیس سه‌رقاڵی لێكۆڵینه‌وه‌یه.