ڕژێمی فاشیزمی ئیسلامی ئێران ئەمڕۆ /سنوورییەکانی نێوان ڕۆژهەڵات وباشووری کوردستانی تۆپباران کرد

0
ئەڵتەرناتیڤی شورایی /
ڕژێمی فاشیزمی ئیسلامی ئێران ناوچە سنوورییەکانی نێوان ڕۆژهەڵات وباشووری کوردستانی ئەمڕۆ  تۆپباران کرد.
لە درێژەی تۆپباران ودەستدرێژییەکانی سپای پاسداران بۆ سەر ناوچە سنوورییەکانی باشووری کوردستان،کاتژمێر ٨:٥٠ی سەر لە بەیانی ئەمرۆ چوارشەممە ١١ی ئایاری ٢٠٢٢ بنکە و شوێنی نیشتەجێ بوونی پێشمەرگەکانی کۆمەڵە لە دۆڵی رۆست کرانە ئامانجی تۆپبارانی سپای پاسداران.
هاوکات لەگەڵ تۆپبارانکردنەکە دوو درۆنی سپای پاسداران کە هاتبوونە سەر بنکەکانی هێزی پێشمەرگەی کۆمەڵە.
بەپێی ئەو زانیاریانەی کە هەیە خۆش بەختانە ئەو هێرش وبۆمبارانە هیچ زیانی گیانی نەبووە.
Leave A Reply

Your email address will not be published.