لەنایجیریا بەهۆی ڕەخنەگرتن لەئیسلام ژنێک سوتێندرا

0

ئەڵتەرناتیڤی شورایی /

بە پێی لێدوانی گوتەبێژی پۆلیس بەهۆی نووسینێک لەگروپی واتسئەپەوە ژنێک سووتێندرا .

سنوسی ئەبوبەکر، گوتەبێژی پۆلیسی شاری  سوکوتوی باکووری رۆژئاوای نایجیریا رایگەیاند: “رۆژی پێنجشەممە،١٢-٥-٢٠٢٢، لەدوای ئەوەی ژنێکی کریستیانی بەناوی (دیبۆرا ساموائێل) قوتابی پەیمانگەی “شیخو شاجاری گاری” لە شاری سوکوتوی باکووری رۆژئاوای نایجیریا .

بەهۆی ئەوەی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی واتسئەپ بابەتێكی نووسیوە کە لەلایەن قوتابییە موسڵمانەکانەوە بە سووکایەتیکردن بە پێغەمبەری ئیسلام، لێکدراوەتەوە، دواتر قوتابی یە  موسڵمانەکان چوونە سەر ماڵەکەی  زۆر دڕندانە بە بەرچاوی خەڵکی گەڕەکەوە ئازار و ئەشکەنجەیانداوە ، بەردبارانیان کردووە؛  لەدوایی کوشتنی ژنەکەش تەرمی ژنەکەیان سووتاندووە  بە دەم گوتنەوەی دروشمی  “ئەڵڵاهو ئەکبەر” 

 

Leave A Reply

Your email address will not be published.