کوردستان “لەژێر سایەی حیزبەکانی بنەماڵەدا خۆهەڵواسین وکوشتن بەردەوامە “

0

14:28:24

بەپێی ڕاگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان ،درەنگانێکی شەوی ڕابردوولەگەڕەکی فەرمانبەرانی قەزای کەلار تەرمی ئافرەتێک لەنەتەوەی عەرەب بەناوی ( خ – خ – ع) لەدایکبووی 2000 کەژنی ماڵەوەبوە هێنرایە بەشی فریاکەوتنی شەهید هەژار کەبەهۆی هەڵواسینەوە گیانی لەدەستدابوو بەوتەی کەسوکاری ناوبرا سێ مانگە زەواجی کردوەو ئەمشەو خۆی هەڵواسیوەو لەئەنجامداگیانی لەدەستداوە.
.هەروەها مقدەمی مافپەروەری گەرمیان علی جەمال قدووری ڕایگەیاند کە
بەرەبەیانی ئەمڕۆش ٢٧-٥-٢٠٢٢ لەگوندی صاڵح ئاغا سەربەناحییەی قۆرەتوو تەرمی کچێک بەناوی( ج- س – ا )لەدایکبووی 2007
هێنرایە بەشی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە کەلار کەبەهۆی هەڵواسینەوە گیانی لەدەستدابوو.
لەئێستادا توێکاری بۆتەرمەکان کراوەو پۆلیسی گەرمیان پەڕاوی لێکۆڵینەوەی لەسەر ڕوداوەکان کردۆتەوە دەستیان بەلێکۆڵینەوە کردوە لەسەر هۆکاروچۆنێتی ڕوداوەکان.
/٢٦/٥/٢٠٢٢ لە قەزای خەبات، ئەم گەنجێک کە ناوی سوفیان سلێمانە و خێزاندارە، کوژرا.کاپتن سوفیان کەسایەتیەکی دیاری وەرزشی کوردستانە بە گوێرەی ڕاگەیاندنی پۆلیسی هەولێر سوفیا  لەلایەن باوکیەوە کوژرا و دواتر تەرمەكەی لەناوی زێیی گەورە فرێداوە.
ئەوەی شیاوی باسە بەردەوام هەواڵی خۆکوژی وکوشتنی گەنجان بڵاو دەبێتەوە لەکوردستان  لەڕاگەیاندن وڕۆژنامەکاندا.
/گەنجێکی ٢٤ ساڵ بەناوی سادق عبدلخالق جمال لە ٢٧/٣/٢٠٢٢ لە شەقامی١٥٠ مەتریی هەولێر لەلایەن  چەند چەکدارێکی زێرەڤانی یەوە کوژرا کە 
دایکی گەنجەکە بە دڵی پڕەوە دەڵێت:١٨ ساڵە بە قوڕبەسەری و خاوێنکردنەوەی ماڵی خەڵک و بێ باوکی بەخێوم کردووە. 
Leave A Reply

Your email address will not be published.