بەبێ ئاگاداری کەسوکارەکەی، پارتی دۆسیەی شەهید گەرمیانی کە لە١٧ی شوبات کرایە قوربانی گواستۆتەوە بۆ هەولێر

0

ئەڵتەرنایتڤی شورایی /

بەپێی بڵاوکراوەیەک لە ۷ی ٦ی ۲۰۲۲  کە لەلایەن ڕێکخراوێکی داکۆکی لەمافەکانی مرۆڤ بڵاوکراوەتەوە بەبێ ئاگادارکردنەوەی کەسوکاری قوربانی دۆسی یەی قوربانی لەشاری چەمچەماڵ  گواستراوەتەوە بۆ شاری هەولێر .

ڕێکخراوی ١٧ی شوبات بۆ مافەکانی مرۆڤ  لە نووسراوەکەیاندا هاتووە کە خانەوادەی شەهید گەرمیان ڕێکخراوی ۱۷ی شوبات بۆ مافەکانی مرۆڤییان ئاگادارکردەوە، ئەمڕۆ لەڕێگەی تەلەفۆنەوە پێیان ڕاگەیەندراوە دۆسیەی شەهیدکردنی کوڕەکەیان لەبەردەم لقی پارتی لە چەمچەماڵ گواستراوەتەوە بۆ دادگای هەولێر و پێویستە لە هەولێر ئامادەبن.

 

خانەوادەی شەهید ڕاشیانگەیاند، ئەوان بەهیچ شێوەیەک ئامادەنین بڕۆن بۆ هەولێر، لەکاتێکدا ڕووداوی تەقەکردن و شەهیدکردنی کوڕەکەیان بەتەقەی ڕاستەوخۆی چەکدارانی پارتی لە چەمچەماڵ بووە.
هەروەها ڕەگـەز کـەمـال لە ڕێکخراوی ١٧ی شوبات بۆ مافەکانی مرۆڤ  ڕایگەیاند، پارتی بەئامانجی داخستنی دۆسیەکە ئەو دۆسیەی گواستۆتەوە بۆ دادگای هەولێر و لەماوەی ڕابردووش چەندین دۆسیەی دیکەی لەدادگاکانی سنوری سلێمانی گواستۆتەوە بۆ هەولێرو بەیەکجاری دۆسیەکانی داخستوون.
ڕەگەز کەمال ڕاشیگەیاند، ڕێکخراوی ۱۷ی شوبات بۆ مافەکانی مرۆڤ بەردەوام دەبێت لە گەیاندنی پێشێلکاریەکانی پارتی و دەسەڵات بەناوەندەجیهانیەکان و پێشووتریش زانیاریمان پێداون لەسەر گواستنەوەی ئەوجۆرە دۆسیانە بۆ ژێر دەسەڵاتی پارتی و سەروەرنەبوونی یاسا و دادگاکانی هەرێمی کوردستان.
Leave A Reply

Your email address will not be published.