پەیامی توندی ئەمجارەی سەدر، كازمی و بارزانی،لە دژی حكومەتی توركیا جێگای تێڕامانە!

0
وەستا جەلال
مەحكوم كردنی ئەمجارەی دەولەتی توركیا، لە لایەن سەدر، كازمی و بارزانی سەبارەت بە كوشتنی ١١ كەس و بریندار كردنی زیاترلە ٢٠ گەشتیارانی عێراقی، لە باشوری كوردستان، دەبێت پەیوەندی بە سەرپێچی یاسای نێودەولەتی بێت، بۆ سەر خاكی عێراق و هەرێمی كوردستان، یان توڕەیی بەرەی ئەمریكا، سعودیاو هەرێمە، لە بەرامبەر ئاخرین ڕێكەوتنی لوتكەی،ڕوسیا، ئێران و توركیاوە،یان دەبێت هاوڵایی ناوڕاست و جنوبی عێراق، گیانیان لە هاولاتی باشوری كوردستان،بە نرخ تر، ئازیز تر و خۆشەویست تر بێت!
ئەگەر سەدر، كازمی و بارزانی مەبەستیان بەرگری لە خاكی عێراق و هەرێمی كوردستان و پاراستنی گیانی هاولاتیان بێت، حكومەتی ڤاشیستی توركیا، لە چەند ساڵی ڕابردوو بە بیانوی بونی هێزەكانی پەكەكە لە باشوری كوردستان ، بە ئاشكرا بەشێك لە خاكی باشوری كوردستانی داگیر كردوە،لەڕێگای فڕۆكە جەنگی و تانكەكانیانەوە،بەسەدان ژن و منداڵ و خەڵكی بێتاوانیان كوشتوە، چەندین گوند و ماڵی خەڵكیان وێران كردوە. بۆچی بۆ یەك جاریش سەدر ،سەرۆك وەزیران، سەرۆك كۆماری عێراق و بارزانی بەم شێوەیە دەولەتی توركیایان مەحكوم نەكردوە.
ئەم هاودەنگیەی نێوان ئەمریكا، سەدر،سەرۆك وەزیران و بارزانی،لە بەرامبەر ڕژێمی ڤاشیستی توركیا، لەبەر خەم و دلسۆزیان بۆ پارستنی گیانی خەڵكی عێراق و هەرێمی كوردستان نیە، ئەم هێز و دەسەڵاتدارانە، بۆخۆیان بەشێكن لە هێنانی ولاتانی ناوچەكە بۆ عێراق و هەرێم و ئەنجامدانی كوشتن،هەژاری،برسیكردن، پێشێڵ كردنی ماف و ئازادیەكانی خەڵك.
ئەم هاودەنگیە بۆ بەهێز كردنی بەرەی ئەمریكایە لەبەرامبەر ئێران و ڕوسیا، بۆ مانەوەو دەسەڵات و بەرژەوەندیەكانیان، لە ڕێگای بەتالانبردی سەروەت و سامانی وڵات و مژینی خوێنی خەڵكی هەژاری ناوچەكە.
ئەگەر ئەمانە ڕاست دەكەن، با لولەی نەوت و بازرگانی لەگەڵ توركیا ڕابگرن!
Leave A Reply

Your email address will not be published.