قەیرانەکانی عێراق بەرەو هەڵوەشانەوەی دەبا

0
کاوە نادر قادر
دوای دەست لەکار کشانەوەی ٧٣ بەرلەمانتاری کوتلەی سەدر لەبەرلەمانی عێراق لە١٢ی مانگی حوزەیرانی رابردوو، وەک مەزەندە دەکرا، سەدرییەکان گەمژە نین وبە بەرنامە، ئەو هەنگاوەیان نابێ، ئەوە بوو رۆژی ٢٠ تەممووزی رابردوو،بە تویتێکی موقتەدا، جەماوەرەکەی رژانە ناو ناوچەی سەوزی بەغداو ئەنجومەنی نوینەرانی عێراقیان داگیرکرد، بەو هەنگاوەی سەدرییەکان، شەکۆ بۆ بەرلەمان نەماو ململانێکان چووە ئاستێکی دیکەو ئەگەری توندوتیژی روبەڕوبوونەوە زۆرتر بوو لەوەی بتوانرێ قەیرانە سیاسییەکەی دوای هەڵبژاردنی ئۆکتۆبەری٢٠٢١ کەهاتۆتە گۆڕێ،چارەبکرێ.ئێستا گومان نەماوەتەوە بۆ ئەوەی:
_ قەیرانەکە لەبنەڕەتدا لەئاکامی دەستوەردانی ئەمریکاو ئێرانەو ئەو هەنگاو و کارانەش کە ئێستا روودەدەن لەشەقامی عێراقیدا، لەئاکامی جولاندنی داشی دامەکانە بۆ داشکانەوەی بەلای بەرژەوەندیی لایەک، ئەوەتا لەئەکتۆبەری ٢٠١٨ ئێرانییەکان ویستیان تەجاوزی ئەمرییکییەکان لەعێراق بکەن وعادل عبدولمەهدیان بۆ سەرۆک وەزیران بە بێ رێککەوتن لەگەڵ ئەمریکییەکان دانا ، ئەوەبوو لە٣٠نۆڤیمبەری ٢٠١٩ بە فشاری جولانەوەی تشرینییەکان ناچار کرا دەست لەکار بکێشێتەوە، لەهەڵبژاردنی ئەکتۆبەری٢٠٢١، ئەمریکییەکان لەرێگەی ئیسرائیل وخەلیجییەکان دەستیان لەئاکامی هەڵبژاردنە وەرداو ئەوەبوو ئەو”سێیەکی پەکخراو” کەسەدرییەکان ناوزەدیان دەکرد، نەیان هێشت حکومەتی زۆرینەی سەدری پێک بهێ، سەدر گەمەی دەست لەکارکێشانەوەی کردوو و شیعە هۆگرەکانی ئێران ویستیان شووێنیان پڕکەنەوەو گوێی پێ نەدەن ، کەچی سەدر چووە بەرلەمانی لێ داگیرکردن وشکۆی بۆ نەهێشت، قەیرانەکە لەو بازنەی دەستی بەدەستیە دەسوڕێتەوە. لەگەڵ ئەوەش:
_ لەبنەڕەتدا قەیرانەکەی عێراق بونیادییەو کاتێ لەدەستپێکدا، ئەو وڵاتە لەسەر هەڵە بونیاد نراو بۆ بەرژەوەندی بەریتانییەکان بێ پرسی خەڵکی ولایەتەکانی”بەسرەو بەغدا”،و دوایش موسڵ بە کۆمەڵێک مەرج، بێ ئەوەی “کۆمەڵەی گەلان” میکانیزمێک بۆ بەجێگەیاندنی مەرجەکان دروست بکاو عارەبەکانیش قەت ئامادە نیین ئەو مەرجانە لەسەر ئەرزی واقیع خورد کەنەوە، هەر هاوکێشەیەکیش بەهەڵە دروست بکرێ مسۆگەر ئاکامەکەشی بەهەڵە دەردەچێت.
ئێستا ئێرانییەکان دەخوازن هێزەکانی ئەمریکا لەو وڵاتە دەربکەن دوای سەرفکردنی سێ ترلیون دۆلارو نزیکەی ٣ هەزار کوژراوی سەربازی ئەمریکی، لەشەڕدا، بەو هەنگاوەی ئێستایان ، کە سەرەتای شەڕی شیعە لەگەڵ شیعەیە لە ئان و ساتدایە، پەیامیان دا”ئەگەر عێراق رێز لە قوربانیەکانیان نەگرێ، ئەوا پێمان دەکرێ بەسەرتان کاول کەین”.
راستە مەرجعیەتی نەجەف لەگەڵ شەڕ نییەو کۆماری ئیسلامی ئێرانیش نایەوێ شەڕەکە بگاتە بەردەرگەی، بەڵام ئەگەر بە کلکەقوتەی ئیسرائیل روبدا، ئەوا بەکەس ناگەڕیتەوەو هەموو هێماکان ئەوە نیشان دەدەن:
_ئیسرائیل خۆی بۆ گورزوەشاندنێکئ کۆماری ئیسلامی و حزب اللە ئامادەکردوەو مسۆگەریش ئەگەر روبدا، ئەوا شیعەکانی هۆگری ئێرانیش دەگرێتەوە، لەپروشکەکیش ئاگرێکی گەورە دەکەوێتەوە.
_ هەرچەندە ئەمریکە بەهۆی شەڕی ئۆکرینیا،گوێ قیتکردنەوەی داعش نایەوێ ناوچەی رۆژهەڵات توندوتیژی زۆری تێ کەوێ، بەڵام دەیەوێ ئەوانەی لەبەرلەمانی عێراق ناچاری بڕیاری کشانەوەی لەو وڵاتە لەسەر دەرکرد، بە سۆدرەی ببا وەک ئێستای شیعەکانی عێراق.
_ پانتایی بیرکردنەوەی ئینسانی رۆژهەڵاتی عەقلانیەتی تێدا بەرتەسکەو پشت بەهێز دەبەستێ بۆ یەکلاکردنەوەی ململانێکانی.
هێماکان ئەوە دەڵێن، عێراق بەو جوگرافییە وسیستەمەو دەستوورە، ناتوانێ بەردەوام بێ، هەڵەوەشانەوەشی هەر بە قسە خۆشە و لەخۆیدا کارەساتە، بۆیە، باش بیرکردنەوەی شیعەکان بۆ دەسەڵاتی داهاتوویان نەک درێژەدان لەناو هەمان قەوارەی سیاسی بەعەقلانیەت نەبێ، خوێنی زۆری بۆ دەڕژێ.
باشترین هەڵوێستیش بۆ کورد خۆ ماتکردن و بێ لایەنییە لەنێو ئەو ململانەدا، نەک وەک تورکیاو ئێران هەوڵ دەدەن هێزە کوردیەکانیش بەشداری ئەو ململانێیە بکەن، کاتێ رەوش لەژێر کۆنترۆل لە عێراق دەرچوو، ئەوجا بڕیاری خۆی بداو دەسکەوتە نەتەوەییەکانی هەرێمی کوردستان بپارێزێ و فراوان بکا.
٢ی ئابی ٢٠٢٢
8
2 comments
Leave A Reply

Your email address will not be published.