لار بوونەوە

0
کچێکی شەنگاڵ نەستی خۆی دەخوێنێتەوە
من ئەگەر چی چەند ڕۆژێکە لەسەر ئەو شاخە ڕووتەنە
بن گەوەڕێکم کردووە بە سەرپەنا
گەر ئومێدی ژین نەبووایە
دەبووم بە تۆز، هەڵمی فەنا
لەگەڵ ئەوەش لار نابمەوە و
گەر لە برسانا بشمرم ناچمە سەر چۆک بۆ لەتێ نانی کۆیلەتی
دەچم بەگژ ستەم و ئاوارەیی و جەنگ
گڕ بەردەدەم لە حەسرەت و لە مەینەتی
تووڕەیی لەخۆ دەپێچم
نەفرەت لە چەوسانەوەی ژین دەکەم بەئاڵا و بە بڕیار
لەمڕۆ بەدوا من دەجەنگم بۆ ئازادی
نەک وەک کاڵا چاوەڕوان بم لە بۆ کڕیار
عەبدوڵا سڵێمان(مەشخەڵ)
٢٠١٤
Leave A Reply

Your email address will not be published.