مەحەجەبە و سێکس

0
مەحەجەبە و سێکس
تاهیر رەحیم
بە پێی شیکاری دەروونناسەکان بە شیوەیەکی رێژەیی، پیاو لە کاتژمێرێکدا شەش جار بیر لە سێکس دەکاتەوە. بەڵام ژن لە۲٤ کاتژمێر شەش جار بیر لەسێکس دەکاتەوە، چوونکە ژن زیاتر سۆزداری و خۆشەویستی بەلاوەگرنگە وەک سێکس.
گەر مەحەجەبە ( باڵاپۆشی ئیسلامی) بۆ ئەوەبێت ژن لە دەستدرێژی سێکسی پیاو ببپارێزێت، مانای وایە هەر ژنێکی مەحەجەبە لە ماڵ دەرچووە دەرەوە، هەموو خولەکێک بیر لە سێکس دەکاتەوە! چوونکە ترسی ئەوەی هەیە پیاوێک پلاماری بدا! ( مەبەستم ئەو ئافرەتانە نییە لە ژێر فشاری خێزان و کۆمەڵگا باڵاپۆشی ئیسلامی لەبەردەکەن) واتا ئەو ژنە لە کاتی بینینی هەر پیاوێکدا سەردادەخات یان روو وەردەگێڕێ بۆ ئەوەی پیاو تەماحی سێکسی نەکاتە سەری. واتە بە بینینی هەموو پیاوێک بیر لە سێکس دەکاتەوە!
لە ئەوورپا گەر تەماشی سینگی ژنێک یان قاچی بکەی، ئەو ژنە یەکسەر تەماشای خۆی دەکات، وای بۆ دەچێت شتێک لە جلەکانی نارێکوپێک بێت نەک بیرلەوە بکاتەوە پیاوەکە بۆ تەماحی سێکسی تەماشای دەکات. چونکوو ژنیک کە لە فەزایەکی ئازاد بژێت عەقڵی تەنها لای سێکس نییە.
بەپێی ئایینی ئیسلام باڵاپۆشی ئیسلامی بۆ ئەوەیە پیاو تەماحی سێکسی نەکاتە سەر ژن. بەڵام بە پێچەوانەوە لە کۆمەڵگای ئیسلامدا دەستدرێژی سێکسی بۆ سەر ژن لەهەموو کۆمەڵگایەکی تر زیاترە. وڵاتی مسر لەدەستدرێژی بۆسەر ژنان لە پلەی یەکەمدایە. لە سعودیە لەگەڵ ئەوەی ژنەکان هەموو مەحەجەبەن و دەزگایەکیش بەناوی ( هیئة الأمر بالمعروف والنهي عن المنكر) هەیە بۆ رێگری لەدەستدرێژی بۆسەر ژنان و چەسپاندنی شەریعە، کەچی هەر کات ژنێک بەتەنها بچیتە دەرەوە دەستدرێژی سێکسی دەکرێتە سەری. بەپێی لێکوڵینەوەی رێکخراوێکی سعودی، لەسەدا 23 ی منالەکان لە سعودیە لەلایەن خزم و درواسێ و کەسی نزیک دەستدرێژی سێکسی دەکرێتە سەری. هەموو لە ئەنجامی جیاکردنەوەی نێرو مێێە و چەپاندنی سێکسە لە کۆمەڵگاکە.
ئەم باڵە پۆشی ئیسلامیە ژن وا پێشاندەدات کە خاڵییە لە هەموو هەست وسۆزێک مرۆیی. وا پێشاندەدات ژن هیچ هەستێکی سێکسی نییە. بەڵکو ئەوە تەنها پیاوە دەستدرێژی دەکات.
لە قورئاندا بە پێچەوانەوە ژن تەماحی سێکسی لە پیاو زیاترە، بۆنموونە سورەتی یوسف ئایەتی .25 (وَاسْتَبَقَا الْبَابَ وَقَدَّتْ قَمِيصَهُ مِن دُبُرٍ وَأَلْفَيَا سَيِّدَهَا لَدَى الْبَابِ ۚ قَالَتْ مَا جَزَاءُ مَنْ أَرَادَ بِأَهْلِكَ سُوءًا إِلَّا أَن يُسْجَنَ أَوْ عَذَابٌ أَلِيمٌ) لە چیرۆکی یوسفدا دەڵێت: ژنەکە پەلاماری یوسف دەداتو کراسەکەی لە پشتەوە دەدەڕێت. هەروەها لە سورەتی یوسف ئایەتی 31(فَلَمَّا سَمِعَتْ بِمَكْرِهِنَّ أَرْسَلَتْ إِلَيْهِنَّ وَأَعْتَدَتْ لَهُنَّ مُتَّكَأً وَآتَتْ كُلَّ وَاحِدَةٍ مِّنْهُنَّ سِكِّينًا وَقَالَتِ اخْرُجْ عَلَيْهِنَّ ۖ فَلَمَّا رَأَيْنَهُ أَكْبَرْنَهُ وَقَطَّعْنَ أَيْدِيَهُنَّ وَقُلْنَ حَاشَ لِلَّهِ مَا هَٰذَا بَشَرًا إِنْ هَٰذَا إِلَّا مَلَكٌ كَرِيمٌ )دا هاتووە: ژنەکان لە جوانی یوسف سەرسام دەبن و دەستی خۆیان دەبڕن، لەگەڵ ئەوەشدا بەردەوام دەبن لە دەستدرێژیکردنی سێکسی بۆسەر یوسف وەک لە ئایەتەکانی دواتر دەردەکەوێت. ئەگەر بە شێوەیەکی لۆژیکانە شیکاری بۆ سورەتی یوسف و چیرۆکەکەی لە قورئاندا بکەین پێویستە پیاو باڵەپۆشی ئیسلامی بکات نەک ژن!
لەچیرۆکی ئادەمدا لە بەهەشتدا هەر حەوا دەستپێشخەری بۆکرداری سێکس دەکات، تەنانەت خەتەنەکردنی کچان هەمان مەرامە بۆ لاوازکردنی توانای سێکسی ژنانە.
لە کۆمەڵگا ئیسلامییەکاندا، کۆئەندامی زاوزێی ژنان کراوە بە سنتراڵی رەوشت لە مرۆڤدا، وەک ئەوەی درووستکردنی نەخۆشخانە، قوتابخانە، خانەی پیران و ڕێگەوبان هیچ پەیوەندی بە ڕەوشتەوە نەبێت!
Leave A Reply

Your email address will not be published.