سنوور حوسەینی:لەوڵاتی فینلاندا هەڵوێستی دژە پەنابەرە لەلایەن دەسەڵات و پارەتە کۆنسێرڤاتیڤەکانەوە پەرەی سەندووە

0

لەوڵاتی فینلاندا هەڵوێستی دژە پەنابەرە لەلایەن دەسەڵات و پارەتە کۆنسێرڤاتیڤەکانەوە پەرەی سەندووە

( سنوور حوسەینی تەمەن،٣٢ ساڵە لەوڵاتی فینلاندا خۆی بەربژێر کردووەلەسەرلیستی پارتی چەپ بۆ ھەڵبژاردنی داھاتووی شارەوانی شاری تورکو، تۆمار کردووە.)

ئەلتەرناتیڤی شورایی: تۆی بەڕێز خۆت کاندید کردووە بۆ بەربژێر لەهەڵبژاردنی شارەوانی یەکان ، لەسەر لیستی پارتی چەپ هۆکاری چی یە خۆت کاندید (بەربژێر ) کردووە ؟

سنوور حوسەینی : دیارە وڵاتی فیلاند هاوشێوەی وڵاتانی دیکەی ئەوروپا چەندین پارتی سیاسی لە خۆ دەگرێت و بەگشتی چالاکانە بۆ وڵاتەکەیان کار دەکەن بەڵام هەندێکێان راستەرەون و هەندێکیشان داکۆکی لە پرسی پەنابەران و نەتەوە جیاجیا کان دەکەن. من بە حکومی ئەوەی لە ناوو کاروباری ژنان و پرسی گەلی کورد و گەلان ئاکتیڤ بووم بۆم دەرکەوتووە کە پارتی چەپ هەم لە بیرۆکە و هەمیش لە پراکتیک دا هەڵوێستی دژی نژادپەرستی بووە و چەندین جار پاڵپشتی کوردان و بەتایبەت شۆرشی رۆژئاوا بووە ، ئەوەی راستی بێ کە پارتی چەپ بۆ خۆی داوای لێکردم خۆم کاندید بکەم .

لەبابەتی شارەوانی دا ، لەو ئەوروپا ناوەندێک کە زۆر گرێدراوی سیستەم و یان دەوڵەت نیە و راستەوخۆ پێوەندی لەتەک کۆمەلگا دایە و ئەگەر نوێنەری شیاوو زیاتر بن زیدەتر کاریگەرییان لە سەر چاکسازی دەبێت .

 

ئەلتەرناتیڤی شورایی :بارودۆخی پەنابەران بەگشتی (بەسەرجەم نەتەوە وڕەگەزەکان ) چۆنە لەوڵاتی فینلاندا وەکو ئێوە ئاگاداربن؟

سنوور حوسەینی:باردۆخی پەنابەران لێرە بە براوەرد لەگەڵ وڵاتانی دیکەی ئەسکەندناڤیا باشترە، بەڵام هەڵوێستی دژە پەنابەرە لەلایەن دەسەڵات و پارەتە کۆنسێرڤاتیڤەکانەوە پەرەی سەندووە ، جیاکاری دەبینیت لە بواری کار و تێکەڵاویی و تەنانەت بازار و شوێنەکان دا تا ئاستێک لە هەڵکشاندایە پارتی چەپ و ئانارشیستەکان لە بەرانبەر ئەو دیاردیەن .

ئەلتەرناتیڤی شورایی : لەئێران سیستەمی فاشیزم کۆمەڵگا بەڕێوە دەبات و چەوسانەوە وبێ مافی وهڵاواردن و خۆکوژی وژنکوژی هەیە ئەمە بەهۆی هەبوونی زاڵبوونی سیستەم وفەرەهەنگی فاشیزمی ئیسلامی یەوە ، ئایا وەک گەنجێک کە ئێستا لەبواری سیاسی دا کاردەکەیت ئامانجت ئەوەیە لەهەڵبژاردندا سەرکەوتووبیت تێڕوانیت چی یە لەسەرئەوەی کە لەوڵاتانی جۆراوجۆر ژن دەکوژرێت بەتایبەتی تر لەناو خەڵکی کورد زمان لەوڵاتە ئەوروپایەکان چەندین حاڵەت ڕووی داوە ئێوە وەک گەنجێک هۆکاری ئەم ژن کوژی یە بۆچی دەگەڕێنەوە؟

سنوور حوسەینی: دەزانی ئێمە ناتوانێن ولاتیکی دیموکراتیک وەک فیلاند کە هەندێک کەموکوریی هەیە لە گەڵ ئێران کە دیاردەیی ژنکوشتن و چەوساندەوە و زیهنیەتی پیاوسالاری بەسەریدا زاڵە بەراوەرد بکەن ، ئەو رووداوانەی لە ئێران ودەسەڵاتی پیاوسالاری روودەدەن جێگای نگرانی هەموو چالاکێکی ژنان و مرۆڤ دۆستانە ، بۆ خۆمان بە تاک و بەگرووپ بۆ رسواکردنی ئەو جۆرە زیهنیەتە کارمان کردوە و تەنانەت کەمپینی جیاجیامان رێکخستووە. بە دڵنیایەوە هەرچەندە لەم شارەدا بنەماڵەی کورد زۆرن ناڵێم پێشێلکردنی مافی ژنان لەلایەن خانەوادەکانیانەوە بەدی ناکرێت، بەڵام دیاردەی خۆکوشتن و کوشتن زۆر کەمە و هاوشێوەی ئاڵمانیا نیە و ئەم ساڵ خۆشبەختانە لە تورکو شارەکانی دیکەی فیلاند رێژەی بەرپژێرانی ژن کورد زیادی کردوە ئەمەش پێشکەوتنە .

ئەڵتەرناتیڤی شورایی :وەک بەربژێرێک ئامانجت چی یە بۆ باشکردنی بارودۆخی خەڵکی کرێکارو ئەوانەی پەنابەرن ویان ئەوانەی هیچ جۆرە ڕەگەزنامە وناسنامەیەکیان لەو وڵاتدا نییە؟ئێوە دەتانەوێت بەجێبەجێ کردنی پڕۆژەکانتان کام یاسانە بگۆڕن بۆئەوەی ژیانی خەڵکی کرێکار وپەنابەران وبێ ڕەگەزنامەوناسنامەکان باشترببێت؟

سنوور حوسەینی :کێشەی پەنابەران دیاردەیەکی دڵتەزێنە و گۆڕینی یاساش لە پەرلەمان دەتوانرێ باسی لەسەر بکرێت، بەڵام شارەوانی دەتوانێ هەلی کار و شوێنی مانەوە بۆ پەنابەران برەخسێنێ شۆرا بە تێکرای دەنگ دەتوانن بودجە زیاتر بۆ پەنابەران بخەنە رۆژەڤ، من زۆر راشکاوانە بڵێم سیاسەتی ئەوروپا لە ئێستا دا پەنابەر وەک هێزی کار چاو لێدەکا نەک بۆ داڵدانیان لەمەترسی گیانی ، مەخابن دەبێت ئەوە بزانین کە هیچ شوێنک نابێتە وڵات و نیشتمانی خۆت . لە بابەتی کرێکاران دا ، بەگشتی دەبێت کاتی کارکردن لە ٨ کاتژمیرەوە بکرێتەوە ٦ کاتژمێر ئەمەش خراوەتە بەرباس و کرێکار زۆر ماندوو دەبێ و مووچە مانگانەی کەمە و ماڵیات زۆر کراوە. دەبێت شارەوانی کاربکات بۆ ئەمینەتی شوێنی کار و زیادکردنی مووچە و خزمەتگوزاری شار لە هەموو رویکەوە.

ئەلتەرناتیڤی شورایی : بەهیواین لەم هەڵبژاردنە سەرکەوتووبیت بەڵام ئەگەر سەرکەوتوو نەبوویت ئایا لەگەڵ ئەم حیزبە درێژە بەکاری سیاسی دەدەی یان وازدەهێنیت ؟ بە مانایەکی تر پڕۆژە و بەرنامەت چی دەبێت کەسەرکەوتوونەبوویی لەم هەڵبژادنەدا ؟

سنوور حوسەینی:ئەمەن لە سەر داوای پارتی چەپ خۆم کاندید کردوە و لە بواری فکری و کاری سیاسیەوە لە یەک نزیکن بەڵام ئەندامی پارتی چەپ فیلاندا نیم و لەم هەڵبژاردنەدا لە ناو ئەو لیستە دام ، بەدڵنیاوە لە پێشووتر زیاتر کاریان لەگەڵ دەکەم و ئەگەریش سەرنەکەوم درێژە بە کار و خەباتی خۆم بۆ ئەو ئامانجانەی باسم کرد دەکەم.

Leave A Reply

Your email address will not be published.