هیچ دەسەڵاتێک موقدەس نییە، و نابێ لە چاکسازی ڕاستەقینە بەدوور بێت بە دەسەڵاتی دادوەرییەوە.

0

هیچ دەسەڵاتێک موقدەس نییە، و نابێ لە چاکسازی ڕاستەقینە بەدوور بێت بە دەسەڵاتی دادوەرییەوە.

ئەزیزان :سەبارەت بەئازادی ڕادەربڕین ودادگای کردنی چالاکوانانی ڕۆژنامەنووس وسیاسی ومەدەنی لەکوردستان.وەکو ماڵپەڕی ئەڵتەرناتیڤی شورایی،بەچەند بەشێک ڕاو سەرنجی هەڵسوڕاوانی کرێکاری وسیاسی وڕۆژنامەنووس ونوسەر وچالاکوانانی مەدەنی وهونەرمەند وڕۆشنیروشاعیر خەڵکی ناڕازی دژ بە سەرکوتی ئازادی ڕادەربڕین وەردەگرین لێرە بڵاوی دەکەینەوە.

ڕحمان حسین زادە ئەندامی ڕابەری حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری ئێران حکمەتیست:

زۆر سوپاس بۆ ماڵپەڕی ئەڵتەرناتیڤی شورایی کەئەم پرسیارەتان بۆناردوم،سەبارەت بەئازادی ڕادەربڕین بەگشتی لەکورستان ودادگایی کردنی ڕۆژنامەنوس وچالاکوانانی بادینان پرسیوتانە.بم بورن کەهەندێک لەوەڵامدانەوەی پرسیارەکە تاخیربووم،بەهۆی هەبوونی هەندێک کاروباری دیکەوە کەبۆم هاتەپێش،لەوفرسەتەدا چاوێکیشم لە نووسراوەکانی هەڵسوڕاوانی دیکە کە لەماڵپەری ئەڵتەرناتیڤی شورایی دا بڵاوکراوەتەوە که وتووه،خوێندوم نەتەوە،دەست خۆشیان لێ دەکەم ،لەهەندێک لەنوسراوەکاندا بۆچوونی دروست وبەجێ لەم ماڵپەرەدا خراوەتە ڕوو.بەتایبەت وەڵامی دوو هاوڕێ کاری منی ئاسانتر کردۆتەوە، هاوڕێ نەسرینی محمودی وهاوڕێ مزەفەرعبداللە ،هەم لەسەرچەمکی ئازادی سیاسی ومەوداکەی وتەکید لەسەر هەبوونی ئازادی بێ قەیدوشەرتی سیاسی ، و لەسەر ناوەڕۆکی دژی ئازادی حکومەتی هەرێم وکردەوه ی سەرکوتگەرانەی ئەم حکومەتە وحوکمی زیندانی دان بۆ هەڵسوڕاوانی سیاسی وڕۆژنامەنووس وچالاکوانانی بادینان کە باسیان کردووە لەبۆ چونی خۆمیان بەنزیک دەزانم،کەوایە بەپێویستی نازانم زۆرێک لەوبۆچوونە دروستانە ی ئه وان دووپات بکەمەوە.لەبەرکەمی کاتەکە . لیره پێم باشە چەند شتێک ئیزافە بکەم،باسی ئازادی سیاسی هەربەرتەسک ناکرێتەوە بە ڕادەربڕین بەووتن یان بە نوسین بێت لەلایەن کەسێک یان کۆمەڵە کەسێکەوە،بەڵکوئازادی سیاسی ئەبێت بەمانایی هەرجۆرە ئیبرازی وجودی ئینسانەکان جا چ بەتاک یان بە کۆمەڵ بۆئەوەی بۆچوونی خۆیان ڕابگەیەنن.بۆتێگەیاندنی کۆمەڵگا لەویستیان ولەخواستیان،یان بۆئەوەی ڕاوەستن بەرامبەر بەرتەسکردنەوەی ئازادی سیاسی یان پێشلکردنی مافی ئینسانەکان جا مافی سیاسی یان ئابووری بێت وکومەڵایەتی بێت،دەبێت بەم جۆرە فراوانە سەیری بکرێت. بوئازادی سیاسی نابێت هیچ قەیدوبەندێک دانبدرێت.بۆیە ئازادی بێ قەیدوشەرتی سیاسی لەلایەن مارکسی یەکانەوە ولەسەردەمی مارکسەوە پێداگیری لەسەرکراوە.بەداخەوە ئازادی بێ قەیدوشەرتی سیاسی نەک تەنها لەلایەن دەسەڵاتەکانی بۆرژوازی بە هەموو شکڵ و باڵەکانی یەوە بەباڵی ڕاستره و ویا لیبراڵتر وسۆسیال دیموکراتەکانەوە لە تەمەنی خەباتی چینایەتی ولەسەردەمی کۆمەڵگای سەرمایەداری دا،ته نا نه ت لەوڵاتانی غەربی کە ئازادی سیاسی تا حه دیکی زور به ره سمییه ت ناسراوە، به راستی ئازادی سیاسی پێشێل کراوە، بەڵکوبۆچەندین دەیە لەدوای شکستی شۆڕشی ئۆکتۆبەرلەلایەن “بلۆکی درۆینەی سۆسیالیستی” لەڕووسیا وچین کە بە کۆمۆنیزمی بۆرژوازی ناوهێندراون ،ئازادی سیاسی یەکان لەلایەن ئەوانیشەوە پێشێل کرا وخرایە ژێرپێوە،وە ئەبینین ئیستبدادێکی زۆریان بەرێوەبردوە،کەئەمەجێگای باس نییە لێرە. لەهەناوی شۆڕشی ١٣٥٧ لەئێران واتە ساڵی١٩٧٩ میلادی ڕەوتی مارکسیستی شۆڕشگێر ،وە دواتر کۆمۆنیزمی کارگەری لەئێران وە دواتر لەعێراقیش باسی ئازادی بێ قەیدوشەرتی سیاسی هێنایەوە مەیدان .بەخۆشی یەوە بە دەرەجە یەکی جێگای سەرنج وتێڕوانین بۆپاراستنی وەیان بۆ بەرگری کردن لەئازادی بێ قەیدوشەرتی سیاسی جێگای خۆی کردۆتەوە لەنێو بیروبۆچوونی سیاسی وفەزایی سیاسی دا،بەڵام بەداخەوە هێشتا زۆر ناکافی یە.وە بەتایبەت بۆ پەرەپێدانی زیاتری ئەوبۆچوونە وە بۆ دامەزراندن به جوریک بو دواوەنەگەڕێتەوە،بەڕاستی کاری زۆر زیاتری لەلایەن ئازادیخوازەکان بەتایبەت کۆمۆنیستەکانەوە دەوێت بۆ جێگیرکردنی تەواوەتی ئازادی بێ قەیدوشەرتی سیاسی . بو دامه زراندنی یه کجاری و هه مه لایه نه و بی قه ید و شه رتی ئازادی سیاسی، تەبعەن پێویست بە ئاڵوگۆڕ لە دەسەڵاتی سیاسی هەیە لەوڵاتەکان. بەیەک ڕستە پێویستە دەسەڵاتی کارگەری وکۆمۆنیستی لەهەر وڵاتێکدا ببێتە واقعەتێکی کرداری.بەو مانایە شۆڕشێکی کۆمەڵایەتی بکرێت وشۆڕشێکی کرێکاری بکرێت بەرهەمی ئەوشۆڕشە حاکمێتێکی کرێکاری وسۆسیالیستی بەدوایی خۆیدابهێنێت، ئه وکات براستی ئازادی بێ قەیدوشەرتی سیاسی به یه کجاری جێگیر ده بێت. دەمەوێت خاڵێکی تر تەکیدی لەسەربکەم ئەویش ئەوەیە زۆرترین مانع لەبەرامبەرجێگیرکردنی ئازادی بێ قەیدوشەرتی سیاسی بەئیزافەی دەسەڵاتە ئیستبدادی یەکان ودەسەڵاتە دیکتاتۆری یەکان ،جا بەشکڵی دەوڵەت یان ئەحزاب چەکدار یان بێ چەک که ئەوە زۆر کاریگەری هەیە کەنەهێڵن ئازادی بێ قەیدوشەرتی سیاسی جێگیر ببێت.لەهەمان کاتدا لەڕەوتی واقیعێتی کۆمەڵگاو ڕووداوەکانی کۆمەڵگاشتێک بەناوی “موقەدەسات وپیرۆزی” کە لەهەروڵاتە جا دەسەڵاتەبە دەست میلی گەراکانەوەبێ یان بەدەست مەزهەبگەراکانەوەبێت،یان بەدەست سۆسیال دیموکراتەکانەوەبیت، ئەوکاتە بەرزکردنەوەی “موقەدەسات” بەرامبەر بەئازادی سیاسی یەکان زۆرترین ڕێگری بۆساز دەکرێت.نمونە وەکو “موقەدەساتی” نەتەوەیی ومیللی و”موقەدەساتی” مەزهەبی و”موقەدەساتی” جنسی ونەژادی و هتد … هەمووئەوانە بۆخۆیان ڕیشەیەکی قوڵی چینایەتی هەیە.وە بەمەبەست لەلایەن چینە دەسەڵاتدارەکانەوە بەدەستەوە دەگیرێت،بۆپاراستنی دەسەڵاتی چەوسێنەری سەمایەداری.لیره جێگای باسی زیاتر نییە،لێرە.مەبەستم ئەوەیە بڵێم “موقەدەسات” داتاشین کوسپ و مانعێکی گەورەیە لەبەرامبەر په ره سه ندنی ئازادی بی قه ید و شه رتی سیاسی دا.بۆنمونە ئەبینی زۆرجار دەگوترێت هەلسوڕاوانی سیاسی وئازادیخوازبەتاک یان بەکۆمەڵ وڕێکخراو،دەکەونە بەرامبەر ئەوهێرشانە وئەوتۆمەی کە “بەرژەوەندی نەتەوەیی یان” خستۆتە خەتەر.”موقەدەساتی” میللی مان بێ حورمەت کراوە،سەروەری ئاو وخاک نەپارێزراوەیان “موقەدەساتی دینی” وڕابەران وپێخەمبەرەکان بێ ڕێزیان پێکراوە،بەقورئان وئینجیل وتەورات وبەکتێبە “موقەدەسی یەکان” بێ ڕێزی کراوە.ئەوترێت “بەنەژاد وزمان وجل وبەرگ وئاڵامان” بێ حورمەتی کراوە،ئەمانەمان بەزۆری دیتووە لەهەموو وڵاتەکانی دونیا.هەرلەم ساڵانەی ڕابردوو لەوڵاتی دانیمارک ئیسلامی یەکان بەرامبەر بەکاریکاتێریستیك کە کاریکاتێری پێخەمبەری موسڵمانەکانی کێشابوو،هەرەشەی کوشتن ولەسێدارەدان هاتە گۆڕێ،لەپاریسی فەرەنسا بینیمان ئیسلامی یەکان چییان کرد،لەزۆر شوێنی دیکە لیبراڵەکانیش وایان کرد.مەبەستم ئەوەیە باسی “موقەدەسات” له بنه ره تدا ئەو مانعەهەرەگەورەیە لەبەرامبەر جێگیرکردنی ئازادی بێ قەیدوشەرتی سیاسی .هەرنموونەیەکی ڕوونتر تۆمەتی “سیخوری” بەرابەر بە “بەرژەوەندی نەتەوەیی” ویان بەرژەوەندی دەسەڵات.تۆمەتی سیخوڕوجاسوس لەم چالاکوانانی بادینان دراوە و حوکمیان پێداون،که تۆمەیەکی ناڕەوایە، سەرچاوەکەی هەرلەم بەرزکردنەوەی باسی “موقەدەساتە وه دیت. گوایە”دەوڵەتێک یان حکومەتێکی موقەدەس” لەهەولێر هەیەناکرێت ڕەخنەی لێبگری،ناکرێت بەرابەر هەموو گەندەڵی وچەواشەکاری وسەرکوتگەری ئەم دەسەڵاتە قسەیەک بکەی،ئەمان بەکۆمێنەتەکان بیروباوەری خۆیان دەردەبڕن لەگەڵ ئەم تۆمەتە ڕوبەروو دەبنەوە،دوایی دادگا ئەوە مەعلومە لەبەرژەوەندی دەسەڵات بڕیاردەدات.دەمەوێت ئەم نەتیجەیەی لێبگرم.هەتازەمانێک لەکۆمەڵگای بەشەری دایان لەوڵاتەکانی ئێستای دونیا “موقەدەسات” دا تاشرێت،ئازادی بێ قەیدوشەرتی سیاسی بەمانای هەمەلانەکەی دانامەزرێت.کۆمەڵگایەکی ئازاد “موقەدەسات” بۆخۆی تەعریف ناکات و داناتاشیت،به لکو ته نیا شتیک که “موقه ده سه” ئینسان و مافی ئینسانییه، هەموو شتێک جێگای ڕەخنەونارەزایەتی وپرسیار لێکردن هەیە،هیچ هێڵی سورێک لەدەوری نەحکومەت وحیزب نەکەسایەتی ونەڕابەران و نه ئید ئولوژی و نەکتێب و … نابی بکیشریت. له کومه لگای ئازاد “موقەدەساتی میللی ومەزهەبی و نژادی و جنسی و ئیدئولوژی” وجودی نییە .کەوایە ئەونەتیجەی لێ دەگرم هەوڵدان بۆ جێگیرکردنی ئازادی بێ قەیدوشەرتی سیاسی لەهەمانکاتدا خەباتە لەدژی داتاشینی “موقەدەسات” بۆکۆمەڵگا و”موقەدەسات” کردن بەگۆپاڵێک بەسەر ئینسانەکان لەکۆمەڵگادا.کەوایە خەباتێکی بێوچان بۆئازادی بێ قەیدوشەرتی سیاسی جیانەکراوەیە لەخەباتێکی بێوچان دژبە”موقەدەساتێک کەدەسەلاتداران بۆقازانج وبەرژەوەندی خۆیان بەکاری دەهێنن ودای دەتاشن ودەی سەپێنێن بەسەر کۆمەڵگادا. لەم چوارچێوەدا بەوجۆرەی لەنوسراوەی دۆستان دەیخوێنمەوە زیندانی کردن ،حوکمی زیندان ،بۆئەم هەڵسوڕاوانەی بادینان بەتەواوی غەدرێکی گەورەیە،بێ پایە وناڕەوایە وجێگای شەرمەزاری ومەحکوم کردنە.وەپێویستە هەڵبوەشێتەوە.بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان بەتایبەت پارتی لەم کاتەدا وە بەتایبەتی کەمەربوتە بەبادینان ئەوا بەڕواڵەت دادگایان بەدەستەگرتووە وقانونیان بەدەستەوە گرتووه، بۆ دەستیان بۆئەمە بردووە،له به ر ئه وه ی چونکە دەنگی ناڕەزایەتی جەماوەرلەکوردستان زۆر گەورەیە وە لەم دەورانەدا بینیومانە لەزۆنی زه رد وسەوز به رانبه ر به هەموو دەسەڵاتی هەردوو حزب وحکومەتی هەرێم بۆموچەو لەدژی گەندەڵی یەکان وە ئەو زوڵم زۆرەی کەدەکرێت.چونکە زۆری لەسەرنوسراوە باسی ناکەم.تەبعەن بۆ بەربەرەکانی و بۆکپکردنی ئەم دەنگەناڕەزایەتیانە، ئەوە هەمووکەس دەزانێت.دووەم شتێکی کەجێگەی سەرنجە پارتی لەناوچەی ژێر دەسەڵاتی خۆیدا کەمتر لەبەرابەرنارازیانی خۆیدا دەستی دەبرد بۆ دادگا وقانون.بەڵکوبەڕەشە کوژی وەتیرۆرکردن دەستی دەبرد وەلەشێوەی ڕەشەکوژی بۆچاوترسێنکردنی جەماوەری نارازی که لکی وه رده گرت. نەزیزعمرمان لەبیرنەچۆتەوە ،سەردەشت عوسمانمان لەبیرنەچۆتەوە،زۆرکەسی تر کەناوەکانیان لەبەردەستم نییە .ئەم جارە پارتی زاهیرەن وەک “حکومەت ودەوڵەت” پەنای هێناوە بۆ دادگاوقانون کە درستکراوی دەستی خۆیانە.بۆئەوەی لەهەردوو بەشەکە هەم ڕەشەکوژی یەکە هەم دادگاو قانون کەدروستکراوی دەستی خۆیانە که لک وه رگرن،بەقەولی خۆیان سوودێکی بۆیان هەبێت،بەرابەر بەشەپۆلی ناڕەزایەتی بوەستن نەهێڵن پەرەبستێنێت .بەڵام من پێم وایەڕەوتی ڕووداوەکان بەرەوپێشچوونی خەباتی جەماوەری ئەومەجالەیان پێنادات.سێ یەم خاڵ ئەوەیە بەتایبەت لەلایەن پارتی یەوە ئەوەیە کە ئێرە بادینانە،کەناوچەی نفوزی ئەوبووە .بۆیە پارتی ترسی لێنیشتووە لەبەرئەوەی جوڵەی نارەزایەتی لەدژی سیستەمە که ی له “بادینان” بەڕێکەوتووە. پارتی دەوێت بەری پێبگرێت چونکە پێوایە هەروەک سی بۆچل سال پێشتر ئەوە ده بیت هەرناوچەی “ئارام بیت” بۆدەسەڵاتەکەی،ئەمەش جێگەی سەرنجیان بووه، بۆیە کاردانەوەی توندوپەلەیان هەبووە.هەموو واقعی دونیای خەباتی وڵاتان ولەعیراق و کوردستانیش نیشان دەدات کە ئەم دەسەڵاتانە هەرمانعێک دروستبکەن لەبەرابەرخەباتی جەماوەری دا، وەدەرنگی بخەن ناتونن بەربەستی بکەن ئەم مەوجە درێژە دەکێشێت. لەکۆتایی دامنیش دەنگم دەخەمە پال ده نگی هەموو ئازادیخوازان بۆمەحکومکردنی حوکمی ظالمانه ی زیندانیکردنی هەڵسوراوانی بادینان. ئەم کردەوه یە بەتوندی مەحکومە ودەبێت هەڵبوەشیتەوە.خەباتێک کەبەڕێکەوتووە بۆهەڵوەشاندنەوەی زۆر هەقخوازانەیە وجێگای پشتیوانییە.

هاوڕێ حسێن عەلی:

سوپاس بۆئەم دەرفەتە هەڵبەتە شارەوەنیە لەم هەرێمی کوردستانە قسەی زۆر لەسەر بواری ئازادی دەکرێت. هەموان دەزانین ئازادی بۆخۆی چەمکێکی فراوانە و قسەی جیاواز لەخۆی دەگرێت. ئەوەی بۆئێمە گرینگە لەم سەروەختەدا قسەکردنە لەسەر ئازادی ڕادەربڕین و ڕای ئازاده لەڕاستیدا بەشێوەی شکڵی وەک ڕوکەش ئازادی بەشێوەیەکی بەرچاو دەبیندرێت. ئەوتا هەموان دەبینین ژمارەیەکی بێ شومار لەدەزگای ڕاگەیاندنی جۆراوجۆر هەن لەهەمان کاتدا مرۆڤ گەلی زۆر بەجیاوازی ئایدیاوئاستی هۆشیارى لەم بواردا خەریکن. ڕەنگە زۆر جاریش دەستەڵات ئەم زۆریە وەک چەکێک ڕوبەڕوی ئەوانە بەکاربێنن کەقسەیان لەسەر ڕای ئازاد هەیە.. بەهەرحاڵ ئەم بابەتە زۆر هەڵدەگرێت بامن گەڕێمەوە سەر ناوەڕۆکی بابەتەکە  ئەوەیە بەڕاست لەکوردستان ئازادی نوسین قسەکردن ڕای ئازاد هەیە؟ دەتوانم بڵێم ئەم بابەتە دولایەنەیە بەڵێ بۆئەوانە ئازادی بێمەرج هەیە کە لەساڵح و بەرژەوەندی دەستەڵات قسەدەکەن. بەڵام بۆئەوانەی ڕەخنە لەدەستەڵات و هێزە پێکهێنەرەکانی دەگرن شتێکیترە. ئەم دەستەڵات و هێزانە بۆڕوبەڕوبونەوەی دەنگە ئازاو ئازادەکان شێوازی جۆراوجۆر دەگرنەبەر. هەندێک جار شێوازەکانی ڕوبەڕوبونەوە هێندە ناشیرینن مرۆڤ لەئاستیان بێدەنگ ڕادەوەستێت. هەموئەم شێوازە نادروستانەشمان لەڕابردودابینین. دەتوانین بڵێن ئەوان بۆکپ کردن و بێدەنگ کردنی خەڵک بەگشتی و ڕۆژنامەنوسو چالاکەوانانی مەدەنی هیچ چەکێک نەماوە وەگەڕی نەخەن ئاشکرایە کوشتن گرتن تۆمەت بۆدروستکردن شکاندنی کەسایەتی هەموئەمانە لەم هەرێمی کوردستانە بەکارهاتون. لەڕاستیدا شتی زۆرهەیە بگوترێت. بەبڕوای من لەهەرێمی کوردستان جۆرێک لەفەوزاهەیە لەبری ئازادی لەهەمانکاتدا پەراوێزێک لەئازادی هەیە دەکرێت ئازادی خوازان سود لەم پەراوێزە وەربگرن بەجۆرێک هەوڵبدەن لەبەرژەوەندی خۆیان بەکاری بێنن. چونکە ئەوەش ڕونە بەشک لەوستەمەی دەستەڵات لەئازادی دەیکات هۆکارەکەی خراپ بەکارهێنانی ئازادی خۆیەتی. من نامەویت هیچ پاساوێک بۆبەرتەسکردنەوەی ئازادی بهێنمەوە بەڵام ناشکرێت ئەمە نەخرێتە بەرباس. دواشت ئەوەی ڕودەدات ئەوەیە کە لەم هەرێمی کوردستانە دۆخێکی خراپ هەیە بۆئازادی ڕادەربڕین ئەرکی ئازادی خوازانە بەکۆمەڵ هەوڵەکانیان چڕبکەنەوە ڕێگەبگرن لەم گاڵتە جاڕیەی ڕودەدات ئەوەتا ڕۆژانە خەڵکی لەسەر خۆپیشاندان نوسین ڕای ئازاد دەکوژرێن هەڕەشەیان لێدەکرێت دەخرێن زیندان لەکاتێکدا لەم هەرێمی کوردستان بەدەیان کەیسی گەندەڵی قاجاخچیەتی بەهەدەردانی سامانی گشتی لەلایەن کەسانی دەست ڕۆیشتوە جێ بەجێ دەکرێت و لەلایەن چالاکەوانان و ڕۆژنامەنوسان و خەڵکی گشتیەوە قسەی لێدەکرێت بەڵام دەستەڵات موی لێ ناجوڵێت. ناجوریە گەورەکە ئەمەیە یاسا و دەستەڵات و پۆلیس و زیندان بۆئەوانە هەن و ئامادەن کە ڕەخنە لەخراپیەکان دەگرن.. ئەوەی ئەم چەند ڕۆژە لەهەمبەر چالاکەوان و ڕۆژنامەنوسانی بادینان لەدادگاکانی هەولێر ڕویدا جگەلەوەی دەستەڵات بەهەمومانی گوت لەم هەرێمە یاساش لەبەردم دەستەڵات شتێکی پوچە زەنگێکیشی بەگوێی هەمو ئازادی خوازان دادا کەئیتر ئەم دة ستەڵاتە بوارێک ناهێڵێتەوە بۆڕەخنەگرتن و ڕای ئازاد مەگەر خۆیان ڕێگەیان پێبدەن.. بەشێوەیەکی گشتی بڕوای من بۆئازادی ڕادەربڕین لەکوردستان ئەوەیە ئەم بوارە لەژێر مەترسی گەورەدایە دەستەڵاتی هەرێمی کوردستان هەنگاوی مەترسی داری دەستپێکردوە. پێویستە پێشی پێبگیرێت. بڕوای من بۆئازادی ڕادەربڕین لەگەڵ ئەوەی دژی هەمو کۆتو بەندێکم دابندرێت بۆڕای ئازاد لەهەمانکاتدا بڕواشم بەئازادی بەرپرسیارانە هەیە واتا پێویستە هیچ ڕێگریەک نەبێت بەڵام ئەوانەشی مومارەسەی ئەم بوارەدەکەن دەبیت بەبەرپرسارانە ماڵەلەگەڵ بەکارهێنانی چەمکی ئازادی دابکەن.

کاوە عمر :

سەرەتا زۆر سوپاستان دەکەم بۆ ئەو دەرفەتەی پێداندام بۆ قسەکردن لەسەر ئەم دوو بابەتە هەستیارە کە ئەوانیش ئازادی ڕادەربڕین لەکوردستان و دۆسیەی سزادانی ئەو پێنج هەڵسوڕاوو چالاک وانە جەماوەریە لەلایەن دادگای حکومەتی هەرێمی کوردستانی سەربە پارتی دیموکراتی کوردستان. سەبارەت بە ئازادی بیروڕا لەکوردستان تائەو جێگەی بەدەسەڵاتداران وحیزبە ناسیۆنالیست وئیسلامیەکان دەگەڕێتەوە بەدەسەڵاتدارو ئۆپۆزۆسیۆنیان لە شاخ ولەشار باوەڕییان بە ئازادی دەربڕین نەبوە وەک مافی تاکەکانی کۆمەڵگەو بەردەوام ئەم مافە سەرەتایی بەشێوەی جۆراوجۆر لەژێر هەڕەشەدابووە چ لەڕێی یاساو ڕیساکانی دەسەڵاتەوە وچ لەڕێگەی حیزب وسەرکردوەو هیزە چەکدارەکانیان ودەزگا نهینیەکانیانەو چ لەڕیگەی مەلاو بانگخوازو ڕەوتە ئیسلامیەکانەوە،هەموان شاهیدی ئەوەین کە لەڕوی سیاسیەوە هەر لەسەرەتایی هاتنەسەرکاری دەسەڵاتی ئەم حیزبانە بەهێرش بۆسەر شوراکان دەستی پیکرد،بەکوشتنی بەلێشاوی ژنان.بەکورتی دەسەڵات لەلایەک بەیاسەوڕێسای سەرکوتگەرانەو دژی ئازادی ڕادەربڕین پێشیلی ئازادی مافەسەرەتاییەکانی خەڵکی کوردستان بەگشتی وئازدیخوازان وڕۆژنامەنوسان وهونەرمەندان و…هیتد ئەنجام داوە بەپەلکێشکردنیان بۆ بەردەم دادگا بەتۆمەتی نازڕاندن ودەستدرێژی بۆسەر پیرۆزییە نەتەوەیی ونیشتیمانی وئاینیەکان،بەدەستە نافەرمیەکانیشیان خەریکی تیرۆری ڕۆژنامەنوسان وهەڵسوڕاوانی جەماوەری وسیاسی بون لەنمونەی ئەوانەش نەزیر عومەر ناسراو بە(ئارام) ی هەڵسوڕاوی یەکێتی بیکاران و کۆمۆنیست و ڕەئوف ئاکرێی و ڕیناس ویونادیم یوسف کینا و شاپورو قابیل ڕابەرانی ئاوارەکان وڕابەرانی کۆمۆنیزمی کرێکاری و بەکر عەلی شاعیرو ڕابەری ئاوارەو خانوە بێ تاپۆکان ودەیان خۆپیشاندەرو عبدولستار تاهیر شەریف و سۆرانی مامەحەمەو سەردەشت عوسمان وکاوە گەرمیان و ویدات ودەیانیتر مشتێکە لەخەرواری تاوانەکانی دەسەڵات وحیزبە ناسیۆنالیست وئیسلامیەکانی هاوبەشیان لەدژی ئازادی ڕادەربڕین وئازادی هەڵسوڕانی سیاسی لەکوردستاندا،ئەوە جگەلەوەی بەردەوام خەریکی هیرشی دواکەوتوانەی کلتوری ئاینی.لە ٣٠ساڵی ڕابردودا چەندن جار ئێمە شاهیدی هیرشی ئیسلامیەکان بوین بۆسەر شانۆکاران و گۆرانی بێژان و ئەو تەلەفزیۆنانەش کە درامایەک یان فلیمێک و یان بەرنامەیەکیان نیشان دابێت کەلەگەڵ بیروڕای ئەو هێزو بزوتنەوانەدانەگونجابێت بەتایبەتی ئیسلامیەکان یەکسەر لەمینبەری مزگەوتو دەزگاڕاگەیاندنەکانیانەوە کەوتونەتە ناوزڕاندن وهێرشکردنر سەر ئەو دەزگاو کەس ولایەنانەو دەسەڵاتیش یان پستیوانی لێکردون یان بێ دەنگ بوە لەبەرامبەریاندا.هەروەک لەشاڵی ڕابردودا هیرشی مەلا هەڵۆمان بینی بۆسەر ماریا هەورامی هونەرمەند و دواتر هەرئەو مەلاهەڵۆیەو چەندین مەلای تریش بەهۆی نمایشی شانۆگەریەکەوە لەکەلار نەک هەر هێرشیان کردە سەر شانۆکارەکان بەڵکو بەگشتی هێرشیان کردە سەر هەموو هونەرماندان و هۆنەرەجوانەکانیش،ئەگەر ناڕەزایەتی فراوانی بەرەی سیکۆلارو پێشکەوتوخوازو چەپ وکۆمۆنیستەکانی کۆمەڵگە نەبوایە کە دەسەڵاتی ناچارکرد هەڵویست وەرگرێت لەبەرامبەر ئەو هەموو سوکایەتیەی مەلا هەڵۆکاندا هەروەها هەموان سوکایەتی وبێڕیزی مەلا مەزهەرەکان دەبینین لەسەر شاشەی تیڤیەکان ومینبەرەکانیانەوە بە بزوتنەوەی یەکسانیخوازی وهەڵسوڕاوەکانی وزۆرجار کە ڕوبەڕوبونەوەی دادگایش لێکەوتوەتەوە بەكورتی بڵێم سەرکوتی ئازادی وپیشێلی مافی تاکەکان لەکۆمەڵگەی کوردستاندا لە هەموو جیگایەکدا دەبینیت،هیچ ژن وکچێکی گەنج ناتوانن وەک ئەوەی هەن و دەیانەوێت گوزارشت لە خۆیان بکەن وجل وبەرگ بپۆشن چۆنکە بەهۆی ئەو هەژمونیە سەرکوتگەرانەی ناسیۆنالیست وئیسلامیەکان وئەو بەچاوی سێکست ڕوانینەیان بۆ ژنان وای کردوە کە بەشێکی زر لەکچان وژنان بۆ بەرگرتن لە فشاری سێکسی و توانجی کۆڵان وگەڕەک وشەقامەکان ناچار بن ئەو جل وبەرگانە بپۆشن کە لە فشارو قسەو قسەڵۆکی دەوروبەر دەیان پارێزێت،نەک ئەو جل و پۆساکانەی کە خۆیان پێیان خۆشە،ئەو گۆرانیانە گۆێ لێبگرن وەیان بیڵێن کە دەوروبەرو دەسەڵات پێی خۆشە،بەکورتی هەروەک لەسەرەوە ئاماژەم پیدا ئازادی دەربڕین لەژێر سایەی ئەو دەسەڵاتەو حزبەکانیان وهەژونی بزوتنەوەکانیاندا نەک هەر نیە بەڵکو لەئیستادا ڕۆژ بەڕۆژ لەبەردەم هەڕەشەو لەناوچوندایە،بەڵام هەروەک ئەوەی ئێمە لە یەک ساڵی ڕابردودا چەندین بڕیاری سەرکوت گەرانەی حکومەتی هەرێم وەزارەتی ڕۆسنبیریمان بینی بۆ لەقاڵبدان وبەرتەسک کردنەوەی ئازادی دەربڕی.هەوەک بڕیاری وەرگرتنی ژمارەی لەچاپ دانی کتێپ کە بەدوایی ئەو هەڵایەدا هاتەکایەوە کە کتێبەکەی مەلا بەختیار دروستی کرد ودواتر پرۆژە بڕیاری سانسۆری سەر تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان و بڕیاری ڕیگری لە سوکایەتی بە پیرۆزیە نەتەوەیی وئاینیەکان.کە سەرئەجامەکەی بەگرتنی ئەو هەموو هەڵسوڕاو چالاکە سیاسی جەماوەریە کەوتەوە لە بادینان وهەولێرو کە ئاکامەکەی سزای ٦ساڵ زیندانی ئەو پێنج ڕۆژنامەنوس وچالاکوانە بون کەلەم دواییانەداو بەرلە دادگاییە گاڵتەجاڕو حزبی وسیاسیەکەی پارتی مەسرور بارزانی سەرۆکی <<حکومەت>> لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا هەم تاوانباری کردن وهەم حوکمیدان بەرلە دادگایی کردنیان.بەڵام خۆش بەختانە بزوتنەوەی ئازادی خوازی وئینسان دۆستی چ لەناو کوردستان ودەرەوەی وڵاتیشدا لەبەرانبەر ئەم وتاوان ودەستدرێژیەی دەسەڵاتداران وڕەوتە کۆنەخوازەکاندا بێدەنگ نەبون وبەردەوام لە هێرش وبەرگریدابون ئەگەرچی لەئاستی پێوستدا نەبوە بەڵام بەدڵنیایی لەداهاتودا دەبیت بەگوروتینێکی شۆڕشگێڕانەی بەهێزترەوە لەبەرانبەر ئەم هێرشانەدا بوەستینەوە.لەکۆتایدا دەڵیم ئازادی دەربرین واتە ئازادی ڕەخنەگرتن لە ئاین و ئایدۆلۆجیاو داب ونەریتی زاڵ وباوی کۆمەڵگەو هیچ بیروباوەڕو نەریتێک لەسەرو ڕەخنەوە نیەو دەبێت ئازادی بێ کۆت ومەرجی دەربڕین وهەڵسورانی سیاسی بەڕەسمی بناسرێت.زیندانیانی سیاسی وجەماوەری دەبێت. دەست بەجێی وبێ کۆت و بەند ئازاد بکرێن.

عزیز شەریف :

ئازادی ڕا دەربڕین و ئازادی ڕۆژنامەنوسی لەکوردستان ئەو پرسەیە کە کەم ڕۆژ هەیە ڕۆژنامەنوس و هاوڵاتی ئاسایی ڕوبەڕوی نەبێتەوە ! سەرەتا دەمەوێت بڵێم تا یاسایەک هەبێت پرسی ئازادی ڕادەربڕین و ئازادی ڕۆژنامەنوسی ڕێکبخات ئەوا شتێک نیە ناوی ئازادی ڕادەبڕین و ئازادی ڕۆنامەنوسی بێت ! دەزانم هەر ئێستا لایەنگرانی دەسەڵاتی چینایەتی کەمینەی مشەخۆر هاواریان لێ بەرزدەبێتەوە و دەڵێن ئەمە یانی ڕاوەستانەوە بەدژی دەسەڵاتی حکومەتی هەرێمی کوردستان ! بەڵێ هاوارەکەتان لەشوێنی خۆیدایە . ئێوە خۆشتان باش دەزانن جگە لە لایەنگرانی دەسەڵاتی خۆتان کەکەمینەیەکی مفتەخۆر و کاسەلێسن کەس نیە لە دەسەڵاتدارێتی سی ساڵەی ئێوە خۆشحاڵ و ڕازی بووبێت . لە ۱۷ ی شوباتەوە بزوتنەوەی ناڕەزایەتی خەڵکی کوردستان دەیان جار بەهاتنە مەیدانیان بەدەسەڵاتدارێتی ئێوەیان نا وتووە . کەواتە هەربەم پێوەرە ئێوە کەمینەیەکی مفتەخۆر و خۆسەپێنن و بەهێزی چەک دەسەڵاتدارێتی خۆیانیان بەسەر خەڵکدا سەپاندوە . لە پێناو شەرعیەتدان بەدەسەڵاتدارێتی خۆشیاندا دەستور و یاسایان لەلایەن کەمینەیەکی لایەنگرلە دەسەڵاتی خۆیان نوسیوەتەوە و هەرکەس لە چوارچێوەی ئەو دەستور و یاسایەدا نەجوڵابێتەوە ئەوا حوکمی قەرەقوشانەی خۆیان بەسەریدا سەپاندوە . لێرەشەوە حوکمی دادگای هەولێر بەسەر ئەو ڕۆژنامە نوس و ئینسانانەدا جگە لەئازادکردنیان هەرچیەکی تر بوایە دژی ڕادەبڕین و دژی ئازادی ڕۆژنامەنوسی دەبوو.

هیوا احمد :

سەرەتا بۆ تێگەیشتن لەم پرسە دەبێت پێناسەیەکی کورتی ئازادی دەربڕینی بیروڕا بکەین بەگشتی تا بزانین لەکوردستاندا چەندێک ئەم مافە بونی هەیە و لایەنەکانی چۆنە.ئازادی دەربڕینی بیروڕا بە گشتی واتە: دەەربڕین و خۆنیشاندانی بێمەرجی مرۆڤ لەهەموو ڕویەکەوە، ئازادی تەواوی هەڵسوڕانی سیاسی، دروستکردنی حیزب و ڕێکخرای سیاسی وجەماوەری ومەدەنی، ئازادی خۆپیشاندان وگردبونەوە وناڕەزایەتی دەربڕین، ئازادی دەربڕین و ڕەخنەگرتن لە هەر بیروباوەڕێکی جیاواز، ئازادی ڕۆژنامەگەری، ئازادی هەجوکردن، ئازادی دەەربڕین و خۆنیشاندان لە ڕویی هونەری و ئەدەبی وشیعرەوە.لە هەرێمی کوردستاندا تا ئێستا دەستورێک نییە کە مافی ئازادی دەربرینی بیروڕا و ئەم مافە سەرەتایانەی خەڵکی تێدا جێگیرکرابێت و بەفەرمی ناسێنرابێت لەلایەن دەسەڵاتەوە، ئەوەی تا ئێستا هەیە و دادگاکانی کوردستان کاریپێدەکەن یاسای سزادانی ڕژێمی دیکتاتۆری بەعسە کە یاسایەکی تەواو دژە ئازادی و سەرکوتگەرانەیە و دژی سەرەتاییترین مافی مرۆڤە، بەمپێیە یاسایەکی دانپیانراو و فەرمی سەبارەت بە ئازادی دەربڕینی بیروڕا لە کوردستان بونی نییە.لەم ڕوەوە ئەوەی هەیە یاسای ئازادی رۆژنامەگەرییە کە لە لایەن پەرلەمانی کوردستانەوە دەرچوێنراوە، کە ئەویش دەیان مەرج وڕێگری بۆدانراوە وەک: ئاسایشی نەتەوەیی ونیشتیمانی نەخاتە مەترسییەوە، دژ بە ئاداب و ڕەوشتی گشتی نەبێت، دژ بە بنەماکانی شەرع و دین نەبێت… وەختێک ئەم هەموو مەرجە دادەنرێت ئیتر بەهیچ شوەیەک ناتوانرێت لە خانەی ئازادی بێمەرجی بیروڕادا دابنرێت. چونکە هەر ئەو بیانوو و تۆمەتەی کەئەمرۆ شێروان شێروانی ڕۆژنامەنووس و هاوڕێکانی پێدادگایکراوە ئەوەیە کە دەلێت ئاسایشی نیشتیمانیان خستۆتە مەترسییەوە!ئەو کەمە ئازادیەی کە ئێسا لە کوردستان هەیە خێر و سەدەقەی دەسەڵاتی حیزبەکانی کوردایەتی نییە هەروەک هەمیشە ڕیاکارانە بۆچەواشەکردنی خەڵک بانگەشەی بۆدەکەن، بەڵکو ئاکام و درێژکراوەی ئەو کەشە نیمچە ئاواڵا سیاسیەیە کە بەهۆیی ڕاپەڕینی خەڵکی کوردستان لە بەهاری ١٩٩١دا دژ بە رژێمی بەعس ئەنجامیاندا هاتەئاراوە. بەوەدەرنانی رژێمی بەعس و لاوازبون و هەڵوەشانی پایەکانی دیکتاتۆریەت و سەرکوت، خەڵک توانی تا ئاستێک سود لەو کەشە ببینێت و پییادەی هەندێک لە ئازادییەکانی خۆی بکات.بەدەسەڵاتگەیشتنی ناسیونالیزمی کورد وحیزبەکانی بزوتنەوەی کوردایەتی بەپشتیوانی ئەمریکاو وڵاتانی ڕۆژئاوا هەر لەسەردەمی بەرەی کوردستانیەوە تا ئەمڕۆ ئەم دەسەڵاتە لەهەوڵی بەرتەسکردنەوە و نەهێشتنی ئەم کەمە ئازادیەدا بوە، خودی دادگایکردن و سزادانی دەستگیرکراوانی سیاسی و رۆژنامەنوسی بادینان لەڕاستای ئەم پرۆسەی بەرتەسکردنەوە ونەهێشتنی تەواوەتی ئەم کەشە نیمچە ئاواڵا سیاسیەدایە کە جەماوەری ئازادیخوازی کوردستان لە خەباتدان بۆ هێشتنەوەیی وپاراستنی.حیزبەکانی دەسەڵاتی ناسیونالیزمی کورد کە خۆی لە یەکێتی و پارتی و حیزبەکانی بەشدار لە حکومەتدا دەبینێتەوە بەهۆی ناڕەزایەتی قوڵی جەماوەری کوردستان دژ بەپێشێلکردنی ئازادیەکان و سەرکوت و دزی وگەندەڵی دەسەڵاتی ئەم دوو حیزبە و هەروەها بەهۆی یەکلانەبونەوە و نادیاربونی ئاسۆ و داهاتوی دەسەڵاتی سیاسی لە کوردستان، دوچاربونیان بە قەیرانێکی قوڵی حوکمڕانی و سیاسی و ئابوری وکۆمەڵایەتی، قوڵبونەوەی جیاوازی وململانێی سیاسی و حوکمڕانی و حیزبی وبنەماڵەیی و دابەشبونیان بەسەر دوو قەڵەمڕەوی دەسەڵات و دوو جەمسەری سیاسی ناوچەیی دژ بەیەک کە بەرەی ئێران و تورکیان، تا ئێستا نەیانتوانیوە دەسەڵاتێکی یەکدەست و یەک ناوەند و تەواو دیکتاتۆریانە دروستبکەن کە بتوانن بەزەبری هێزی سەرکوت تەواوی ئەو دەسەتکەوتانە لە خەڵک وەربگرنەوە کە لە ئاکامی ڕاپەڕینی ساڵی ٩١ دا بەدەستهاتن، هەر بۆیە ئەم کەشە سیاسی و ئازادییە نیمچەئاواڵایە بەجۆرێک تا ئێستا بەردەوامی هەیە.

بەڵام ئەم دەسەڵاتەی کوردستان لە لایەکەوە کەوتۆتە بەر ناڕەزایەتیەکی قوڵی خەڵک و داوای ڕوخاندنی دەکرێت، وە لەلایەکی تریشەوە بەجۆرێک توشی قەیرانی سیاسی وحوکمڕانی و ئابوری بوە کە تەنها بە سەپاندنی دیکتاتۆریەت و سەرکوتکردن دەتوانێت درێژە بەدەسەڵاتەکەی بدات هەربۆیە کەیسی دادگایکردنی دەستگیرکراوانی بادینان لەڕاستای توندکردنەوەی ئەم سەرکوت ودیکتاتۆریەتەی ناسیونالیزمی کورد وحیزبەکانیدایەبۆ بەرگرتن بەڕاپەرینی جەماوەری خەڵکی کوردستان.هەردوو حیزبی ناسیونالیستی کورد، یەکێتی وپارتی، ئازادی دەربڕینی بیروڕا لە فەرهەنگ و بەرنامەی سیاسی وپراتیکی ئەم دوو حیزبەدا نییە چ ئەوکات کە لە شاخ بون چ ئێستا کە ئەوە سی ساڵە لە دەسەڵاتدان. هەمیشە پێشێلکاری ئەم مافە بون و بەجۆرەها شێوە وبیانوی جۆراوجۆر سەرکوتیانکردوە، تا ئێستا هەزاران نەیاری سیاسی خۆیان زیندانی وئەشکەنجە وتیرۆرکردوە و دەیەها رۆژنامەنوس و نوسەر و خەڵکی ئازادیخوازیان تیرۆر کردوە کە نموونەکانی سەردەشت و سۆران و کاوە گەرمیانی و چەندەهای ترە.  لە کەیسی دادگایکردنی دەستگیرکراوانی بادینانان و حوکمدانیان بە شەش ساڵ زیندانی، مەبەستی پارتی لەمە ئەوەیە کە ئەو سەرکوتکردنی ئازادی سیاسیەی کە لەماوەی دەسەڵاتداریەتیاندا تا ئێستا پایادەیان کردوە، بەسازدانی سیناریۆیەکی قێزەونی لەمجۆرە  بەیاسایی بکەن و شەرعیەتێکی یاسایی پێبدەن و بە یاسا قەدەغەی بکەن. بەم پێیەش کۆمەڵگا و جەماوەری کوردستان و چالاکەوانان و رۆژنامەنوسان چاوترسێن بکەن بە جۆرێک کە بیکەنە لەمپەرێکی یاسایی بۆ ئەوەی لە داهاتودا ڕێگە لەهەر جۆرە ناڕەزایەتیەک و ڕەخنەیەک کە لەبەرامبەر دەسەڵاتەکەیاندا دێتەئاراوە بگرن و لێرەشەوە بتوانن درێژە بەدەسەڵاتی سەرکوتگەرانەیان بدەن تا بتوانن کەڵەکەی سەرمایەی زیاتر و درێژە بە گەندەڵی و دیزینی سەروەت وسامانی کوردستان بدەن و خەڵکیش لە برسێتی و نەبوونی و ژیانێکی کولەمەرگیدا بهێڵنەوە. ئەم سیاسەتەی پارتی ئەگەر بۆیی بچێتەسەر هەنگاوێکی مەترسیدارە بۆ خەڵک وکۆمەڵگا و پێویستە هەموو ئازادیخوازان و خەڵکی کوردستان بەگشتی لە هەوڵی جدیدا بن بۆ بەرگرتن بەم سیاسەتە و پاشەکشەپێکردنی.

کاوە  محمود :

 

دەزگای دادوەریی لە هەرێمی کوردستاندا دەزگایەکی دابڕاو لە ڕەوشی سیاسی و ململانێی ناوخۆیی و سەرجەم گۆڕانکارییەکانی نێو هەرێمی کوردستان نییە. پاش ڕاپەڕینی ئاداری١٩٩١ هەر لە سەرەتای درووست بوونی هەرێمی کوردستانی ئازاد لە دیکتاتۆری ، دەسەڵاتی دادوەریی وەک دەسەڵاتی یاسادانان (پەرلەمان)، و دەسەڵاتی جێبەجێکردن (حکومەتی هەرێم) لە ژێر کارتێکردنی بارودۆخی سیاسی و ململانێی حزبی بووە. سیاسەتی فیفتی فیفتی کۆن، و شەڕی ناوخۆیی و درووستبوونی دوو ئیدارەیی، و دەستێوەردان لە کاروباری دادگا، و دوواتریش رێکەوتنی هەردوو زۆن و دامەزراندنی حکومەتی یەکگرتوو و دادگای یەکگرتوو بە پێی رێکەوتنی سیاسی، کارتێکردنی خۆی لە سەر هەموو ژیانی سیاسی و ئیداری و رێکخستنەوەی کاروبارەکان بە پێی هاوکێشەی سیاسی نوێدا هەبوو. ئەمڕۆ کە باس لە چاکسازی دەکرێت ئەوا گرنگە ئەو چاکسازییە سەرجەم دەسەڵاتەکان بگرێتەوە و هیچ دەسەڵاتێک موقدەس نییە، و نابێ لە چاکسازی ڕاستەقینە بەدوور بێت بە دەسەڵاتی دادوەرییەوە. بە مەبەستی گەشەپێدانی ڕاستەقینە و بەرهەمدار، و گەڕانەوەی متمانەی خەڵک بە ئەزمونی خۆی و ڕەنگدانەوەی چەمکەکانی حوکمرانی باش لە نێو کۆمەڵگای کوردستاندا، و پاراستنی ماف و ئازادییەکانی خەڵک، چاکسازی ڕاستەقینە لە سەرجەم بوارەکاندا گرنگە بە دەسەڵاتی دادوەرییەوە. بڕیاری دادگا بۆ تاوانبارکردنی پێنج کەس بە شەش ساڵ زیندانی زەنگێکی ئاماژەکردنە بۆپێداویستی پێداچونەوەی وەزعی دادگاکانمان و چاکسازی تیایدا بەو مەبەستەی حکومەت و هەموو لایەک سەربەخۆیی دادگا بپاریزێت، و خودی دادگاش سەربەخۆیی خۆی بپارێزیت.

 

 

 

 

Leave A Reply

Your email address will not be published.